هاوڵاتیه‌کی فنلاندی له‌ شاری سلێمانی دیار نامێنێت

که‌سوکاری فه‌ریدون ئه‌فسایی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیان ئاگادارکردوه‌ که‌ “فه‌ریدون ئه‌فسای ته‌مه‌ن 41 سال دوای گه‌رانه‌وه‌ی له‌ فنلاندوه‌ بۆ شاری سلیمانی له‌ مانگی 12 ی 2018 وه ‌دواین په‌یوه‌ندی وه‌لامنه‌دراوی له‌ 4ی کانووی دووه‌م ده‌بێت  وپاشان په‌یوه‌ندی به‌که‌سوکاریه‌وه‌ ده‌بڕێت”

ئه‌وه‌شیان ووت”فه‌ره‌یدونی ئه‌فسایی سالی 1991 دوای رووکردنه‌ کوردستانی عێراق له‌وێوه‌ به‌رو هانده‌ران به‌رێده‌که‌وێت دوا وێستگای ژیانی وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ ولاتی فنلاندا ده‌گیرسێته‌وه‌ وله‌ شاری هلسنکی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات” هه‌روه‌ک که‌سوکاری فه‌ردون ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن که‌”فه‌ردون ئه‌فسایی هاولاتیه‌کی کوردی ئێرانه‌ له‌دایک بوی شاری دیوانده‌ره‌یه‌ و ساڵی 1990 له‌لایه‌ن جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ له‌گه‌ل چه‌ند برازا‌یه‌کی منالیدا که‌ ئه‌ویش  ئه‌و کات ته‌مه‌نی 12سالان ده‌بێت له به‌ر‌ برایه‌کی پیشمه‌رگه‌ی زیندانی ده‌کرێت وه‌ برایه‌کی دیکه‌شی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ گوله‌ باران ده‌کرێت ” .

 له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌و که‌یسه‌ ووتی “دوایی ئه‌وه‌ی که‌سوکاری فه‌ریدون ئاگاداریان کردینه‌وه،‌ ئیمه‌ش ده‌ستبه‌جێ له‌ چه‌ند ڕێگای جیاوازه‌وه‌ په‌یوه‌ندی کرا به‌ ئاسایشی شاری سلیمانی وه‌ خه‌سته‌خانه‌ی شۆرش وه  ئه‌ویش دوایی ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێکی جۆراوجۆرمان له‌سه‌ر بیستبوو،  پاش ئه‌وه‌ی دڵنیاکراینه‌وه‌ که‌ نه‌ نه‌خۆشخانه‌و  نه‌ ئاسایشی سلیمانی ئاگایانه‌ له‌م که‌یسه‌ نیه، ‌ به‌ناچار ڕێگای حکومه‌تی فنلاندمان گرته‌ به‌رو نامه‌ی تایبه‌تمان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی فنلاند کرد وه‌ له‌گه‌ڵ بالۆیزخانه‌ی فنلاند له‌ له‌نده‌ن قسه‌ماکرد وه‌ ته‌واوی ده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکومه‌تی فنلاندمان خستۆته‌ سه‌ر خه‌ت وداوامان کردوه‌ که‌ له‌گه‌ل حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان به‌فه‌وری لێکولینه‌وه وبه‌دوادا چوون‌ ده‌ست پێبکه‌ن وچاره‌نوسی فه‌ریدون ئاشکرا بکه‌ن”

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *