نوێترین زانیاری لەسەر ئەو ژنە پەنابەرە کوردەی لەدەریایی ئیجە ژیانی لەدەستدا
usr_web171_1
تشرینی دووهم 13, 2021
ڕاگەیاندن, ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
247 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
نوێترین زانیاری لەسەر ئەو ژنە پەنابەرە کوردەی لەدەریایی ئیجە ژیانی لەدەستدا
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ئەو ژنە پەنابەرە کوردە بەمەبەستی رزگاردکردنی کچەکەی ژیانی لەدەست داوە لە دەریایی ئیجە
هیوا ووتی ئەو ژنە کوردە کاتێک کچەکەی دەکەوێتە نێو دەریاوە هەوڵی ڕزگارکردنی دەدات و خۆی دەخاتە نێودەریاکەوە کچەکەی ژیانی ڕزگاردەکرێت و خۆی دەخنکیت و ژیان لەدەست دەدات
دوای ڕووداوەکە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٩ پەنابەری نێو بەلەمەکە ڕزگاردەکەن و تەرمی ئەو ژنە کوردەش دەردەهینن و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ناوچەکە دەکرێت لەشاری ئایدن
پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە دەکرێن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا وێنەی کچ و هاوسەری ژنە پەنابەرە ژیان لەدەستوەکەشی بڵاوکردەوە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
سەرخۆشی لەهاوسەرو کەس و کاری ئەو ژنە پەنابەرەدەکات و ئامادەی هاوکاریکردنیانە بۆ تەواوکردنی مامەڵەیاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ناوبراو