نامه‌یه‌كی وه‌بیرهێنانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردوستان !
usr_web171_1
ئازار 3, 2015
ماڵه‌وه
750 Views
نامه‌ی بیر هێنانه‌وه:
به‌رێز سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان دکتۆر یوسف محمد
به‌رێز سه‌رۆکی لیژنه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له په‌رله‌مانی کوردستان کاک سالار محمود
سلاوێکی گه‌رم…
به‌رێزان بە پێویستم زانی جارێکی دیکه به‌شێوه‌یه‌کی فەرمی به نۆێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردودا پێچه‌وانه به‌خواستی خۆیان دیپۆرتی کوردستانکراونه‌ته‌وه، له نوسینگه‌ی ئیمه ناونوسکراون وهه‌روه‌ها ئه‌و په‌نابه‌رانه ئیستا له گرتووخانه‌کانی ولاتانی ئه‌وروپا له ژێر هه‌ره‌شه‌ی ناردنه‌وه‌دان بۆ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی هه‌ولێر ئه‌م نامه‌یه‌تان ئاراسته بکه‌م .
ئه‌گه‌ر چی له‌زۆر بۆنەدا لە ڕێگای دیدار وخۆپیشاندان و به‌شیوازی جوراجۆر له‌سه‌ر کیشه‌ی په‌نابه‌ران له چه‌ند خولی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌ت وکابینه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کان که ئالوگۆری به‌سه‌ردا دێت له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا به‌لێنمان پیده‌ده‌ن، وه‌لام به‌م دۆسیه پشتگۆخراوه بده‌نه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائیستا وه‌لامێک بهداواکاریهکانمان نه‌دراوه‌ته‌وه. له کاتێکدا به‌ده‌یان و هه‌زاران ئیمزای پشتیوانی له‌ئاستی په‌رله‌مانتاره‌کانی ئه‌وروپا ورۆژنامه‌نوسان و که‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی ورێکخراوی جۆراجۆری جیهانی پشتگیریان کردوه له‌داواکاریه‌کانمان و وه‌لامێک له په‌رله‌مان حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به‌م ئۆردوگهورهیه له په‌نابه‌رانی کورد نیه.
به‌رێزان!
ئێوه له کۆبوونه‌وه‌ی ١٧-١٢-٢٠١٤ لە پەرلەمانی کوردستان له‌گه‌ل لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وله‌گه‌ل لیژنه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی ولهدهرفهتێکی کورتیشدا چاومان به سه‌رۆکی په‌رله‌مان که‌وت، جارێکی تر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران قسه‌مان کرد ئه‌و بهڵێنەمان وه‌رگرت که ئێوه پشتیوانی له( پرۆژه بریاره‌ی فیدراسیۆنه‌که‌مان) ده‌که‌ن که به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کیشه‌ی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان خستومانه‌ته به‌رده‌ستان. بەداخەوە ئێستا وا بۆ سێ مانگ ده‌چێت که بریار بوو تا هه‌فته‌یه‌کی تر وه‌لام دهربگرینهوه خه‌به‌رێکمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه.
ئێمه ئه‌وه تێده‌گه‌ین که فه‌زای جه‌نگ و ونائارامی سه‌رتاپای عێراق وکوردستان و ناوچه‌که‌ی داگرتوه، ئه‌وه تێده‌گه‌ین که‌ده‌ستی ڕه‌شی داعش وفه‌زای زه‌بروزه‌نگی هه‌وسار پچراوی کۆنه‌په‌رستانه، ئاواره‌ی و مالویرانی کردۆته نسیبی ده‌یان که‌س، کۆمەڵگای کوردستانی هێندەی دیکە خستۆتە گیژاوی سیاسیه‌وه، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م دام وده‌زگاو ئیداری و قه‌زای وبهدهوامی هه‌یه و ناکرێت فه‌زای جه‌نگ بکرێته پاساویک بۆ بردنه دواوه‌ی داوا ڕه‌وا و خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و کیشه‌کانیان. که ئەوەش راستیەکە کە کیشه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانیش به‌شێکه له کیشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
زیاتر له‌مانه ش به‌داخه‌وه شه‌ری داعش هه‌ڵومه‌رجێکی ناله‌باری خولقاندوه بۆ گه‌شه‌ی داعشیزم له‌کوردستان و راسیزمێکی کوردی له‌دژی خه‌ڵکی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب که گه‌ر ئاگاداری و بەرپرسیاریەتی خۆتان نیشان نه‌ده‌ن، کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ ناو پشێوی وکاره‌ساتی گه‌وره‌ی خۆێناوی راپێچ دەکات. پێویستی بە ده‌رکردنی یاسا ودانانی سنۆرێک هەیە له دژی هه‌موو ئه‌وکه‌س و ده‌زگا راگه‌یاندن ولایه‌نانه‌ی که به‌راسته‌خۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌وری سلبیان هه‌یه له به‌هیزکردنی ده‌مارگیری قه‌ومی وبهدڵنیایشهوه ئاکامەزیانبارەکانی جگه له تاریکردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، روخسارێکی هیجگار نه‌شیاو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌مان ده‌خاته روو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م ره‌گه‌زپه‌رستیه دور نیه له‌وناوچانه‌ی که ده‌یان له خه‌لکی کوردستان وله‌گه‌ل هاولاتیانی عه‌ره‌ب زمان ژیانی پیکهوهییان دامه‌زراندوه به‌رو گۆماوی خۆێن به‌رێت.
بۆیه جارێکی دیکه ئیمه لهسونگهی به‌رپرسیاریتیه‌وه ئه‌م نامه یاداوه‌رییه بۆ ئه‌و به‌لینانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پیماندرا ده‌خه‌ین روو، وە داواکارین:
١-وه‌لامان بده‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بریاره‌ی فیدراسیۆن وهه‌ر ئالوگۆرو پیشنیارێک له‌سه‌ری هه‌تان بووه بیخه‌نه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
٢-سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌یان وه‌زاره‌تی ناوخۆ بانگهیشتی په‌رله‌مان بکه‌ن بۆ لێکولینه‌وه له‌سه‌ر دانی زانیاری وه‌یان هاوکاریکردنی ئه‌و حکومه‌ته ئه‌وروپیانه‌ی دوای ڕاگرتنی سالانێکی زۆر هاولاتیانی کوردستان له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان، دیپۆرتی کوردستانیان ده‌که‌نه‌وه وله فرۆکه‌خانه ی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێنه‌وه.
٣-یاسایه‌ک ده‌ر بکه‌ن بۆ به‌سزاگه‌یاندنی هه‌موو ئهوکهسولایهن و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن که هۆکارێکن بۆ رشتنی تۆوی دوبه‌ره‌کی وراسیزم و نه‌ژادپه‌رستی به‌رامبه‌ر هاولاتیانی عه‌ره‌ب زمان و ئاواره‌کان له‌کوردستان.
به‌دڵنیایه‌وه جارێکی تر ئیمه وه‌ک فیدراسیۆنه‌که‌مان هه‌روه‌ک پیشتریش رامانگه‌یاندوه ئاماده‌ین له‌کاتی جی به‌جێکردنی ئه‌و پرۆژهبریاردا هه‌موو هاوکاریه‌ک نیشان بده‌ین به‌تایبه‌تی که‌یسی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره دیپۆرکراوهکان،کە به هه‌موو به‌ڵگه‌کانه‌وه له‌به‌رده‌ستماندایه.داواده‌که‌ین له پیگەی بهرپرسیاریتیتانهوه له نزیکترین فرسه‌تدا وه‌لامان بده‌نه‌وه
له‌گه‌ل ریزمدا
ده‌شتی جه‌مال
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٦-٢-٢٠١٥