مافی پەنابەرێتی (Flüchlingsschutz) چییە؟
چنار علی بەرلین
ئەم جۆرە لە ماف لەسەر بنەمای بریاری جنێف بۆ پەنابەران بەو کەسانە دەدرێت کە وڵاتی خۆیان بە جێ هێشتوە و لە لایەن وڵاتەکەیانەوە یان لەلایەن لایانێکی دیکە لە وڵاتەکەیاندا هەرەشە لەسەر ژیانیان هەیە و نایانەوێت لە ژێر پاراستنی وڵاتەکەیاندا بمێننەوە. ئەو هەرەشانەش کە لەسەر کەسەکەن بریتین لە هەرەشە لەسەر:
-ڕەگەز
-ناسنامەی نەتەویی
-بیرو ڕای سیاسی
-بیر و باوەری ئاینیی یان
-ئەندام بون لە گروپێکی دیاریکراو ئەمە کەسانی هۆمۆسێکسواڵیش دەگرێتەوە.
-ئەشکەنجەدانی جەستەیی، دەرونی کە دەستدرێژی سێکسیش لەخۆ دەگرێت.
-دەرئەنجامی بریارێکی نا داوەرانە لە دادگادا یان لە لایەن پۆلیسەوە لەسەر بنەمای جیاکاری بەرامبەر کەسێک.
-کاتێک دەوڵەت ئامادە نییە کەسەکە دادوەرانەو یاساییانە بپارێزێت و لە ئەنجامدا دادگا لایەنگری لایەنی بەرامبەر دەکات، بەمەش بێلایەنی بونی نامێنێت کەسەکە ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە
– هەرکارێکی دژ بە سێکسواڵێتی کەسەکان، یان تێیدا منداڵ کرابێتە ئامانج.دوای پێدانی مافی پەنابەرێتی، ئەم مافانەت دەبێت؛
-مافی مانەوە بۆ سێ ساڵ
-لە دوای سێ ساڵ دەتوانیت مافی مانەوەی هەمێشەیی وەر بگریت ئەگەر خاوەن کار بیت و زمانی ئەڵمانی بە باشی بزانیت واتە ئاستی (c1) هەبێت یان لە دوای پێنج ساڵ مافی مانەوەی هەمیشەیی وەردەگریت و لەم کاتەدا ئاستی زمانەکەت پێویستە تەنها (A2)بێت و خاوەن کاری خۆت بیت.
– بە هەموو شێوەیەک مافی کارکردنت هەیە.
-مافی هێنانی خێزانەکەت لە وڵاتی خۆتەوە بۆ ئەڵمانیا هەیە..چنار علی