لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی بریاردرا هاوکاری دارایی نوێ بدرێت بەتورکیا بۆ ڕێگەگری لە پەنابەران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی بریاردرا هاوکاری دارایی نوێ بدرێت بەتورکیا بۆ ڕێگەگری لە پەنابەران

لە ڕێکەوتنی ٢٥/٣/٢٠٢١ لە کۆبونەوەی لوتکەی ووڵاتانی ئەوروپی سەرکردەکانی ووڵاتانی ئەوروپی ڕەزامەندیان دەربڕی بەپێدانی دارایی نوێ بە تورکیا بۆ مەبەستی لە خۆگرتنی زیاتر لە ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەری سوری بۆ ئەو مەبەستەش کۆمیسیۆنی ئەوروپایان ڕاسپارد بە ئامادەکردنی پێشنیارێك لەسەر پێداویستی پێشکەشکردنی دارایی بۆ نزیکی چوار ملیۆن پەنابەری سوری لەسەر خاکی تورکیا 
شایەنی باسە پێدانی دارایی نوێ لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپیەوە ووڵاتانی تریش دەگرێتەوە کە پێشوازیان لە پەنابەرانی سوری کردووە لە خاکەکانیان وەك(  عێراق ، ئوردن ، لوبنان ، میسر).

سەرکردەکانی ووڵاتانی ئەوروپیش لەبەرامبەردا داوایانکرد دەبێت تورکیا سنورێك بۆ پەڕینەوەی پەنابەران دابنێت و بەتەواوەتی ڕێگری لێبکات و گشت ئەوپەنابەرانەشی گەیشتونەتە یۆنان و وە دورگەکانی یۆنان وە لەداهاتودا دەگەن لەکاتی ڕەتکردنەوەی داوای مافی پەنابەرێتیان وەریانبگرێتەوە هەروەك لە ڕێکەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٦ ڕێکەوتوون لەسەری. 
( ئەنجیلا مێرکڵ )یش ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ تورکیا کرد ووتی” بەبێ تورکیا چارەسەکردنی کێشەی کۆچکردنی پەنابەران قورسە  باشترین ڕێگە چارەش پەیوەست بون و بەرەوپێشبردنی ڕێکەوتننامەکەی پێنچ ساڵ پێش ئێستایە”

وەهەروەها ووتیشی” تا ڕادەیەك ئەو ڕێکەوتنامەیە کاریگەری هەبوە لە سەرکەم کردنەوەی پەڕینەوەی پەنابەران و کەم بونەوەی ژیان لەدەسدانی پەنابەران لەدەریاو هەروەها بەرەنگاربونەوەی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن”

سەبارەت بەڕێژەی پەنابەرانی سوری لە جیهاندا نزیکی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیۆن پەنابەرن کە زۆرینەیان لەم ووڵاتانەن:
یەکەم: تورکیا ( ٣،٦٠٠،٠٠٠ ) سێ ملیۆن و شەش سەد هەزار پەنابەر

دووەم : لوبنان زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *