لە ناوەندی هەواڵگیری فیدراسیۆنەوە تاوانبارانی سوتاندنی کەمپێکی پەنابەرانی سوری لەلوبنان دەستگیرکران
usr_web171_1
كانونی دووهم 8, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
328 Views
هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
کە هێزی سەربازی لوبنان لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی ( ٨ ) هەشت تۆمەتبارکرد کە هۆکاری سوتاندنی کەمپەکە بوون کە بەهۆی ناکۆکیەوە لەنیوان کۆمەڵێک پەنابەری سووری و هاووڵاتیانی لوبنانیەوە روویدابوو بێ ئاماژەدان بە هۆکاری ناکۆکیەکە
لەنیو دەستگیرکراوەکاندا ( ٦ ) کەسیان پەنابەری سوورین وە ( ٢ ) دوو کەسیشیان هاووڵاتی لوبنانین
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR لەلوبنان ڕایگەیاند لەناو کەمپەکە ( ٢٧٠ ) دووسەدوو حەفتا خێزانی پەنابەری سووری تێیدا دەژیان کە ژمارەیان ( ٣٧٠ ) سێ سەدوو حەفتا پەنابەربووە هەر لەسەرەتایی ئاگرکەوتنەکەوە ناچاربوون هەڵبێن لەبەر ئەوەی کەمپەکە لەتەختەو پلاستیک دروستکرابوو هۆکاربوو بۆ زوو گرگرتن وە شەش پەنابەریش برینداربوون گەیەنرابوونە نەخۆشخانە
لەلایەکی تریشەوە ڕژێمی سوریا ئیدانەی ئەو رووداوەی کردوو داوای لە هاووڵاتیانی کرد هەر ووڵاتێک نایانگریتە خۆی و داوای چونە دەرەوە دەکەن لە ووڵاتەکانیان بابگەرینەوە بە هەموو سێوەیەک هاوکاریان دەکەین
بەڵام هیچ پەنابەرێکی سوری متمانەی بەڕژیمی سوری نەماوەو دەڵێن تا ئەو رژێمە کۆتایی پێ نەیەت ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ سوریا لە هەر بارودۆخیکدا
شایەنی باسە بەهۆی سوتاندنی کەمپەکەو بێ شوێنی مانەوەی پەنابەرەکان ماوەی دوو شەوە بەشێکی زۆری پەنابەران لەو ناوچەیە بەم وەرزی زستانە لەسەر شەقامەکان دەخەون کە گشتیان خێزانن.