لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەمپێکی پەنابەران لە لوبنان بەتەواوەتی سوتیندرا
usr_web171_1
كانونی دووهم 8, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
375 Views
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
شەوی ٢٦/١٢/٢٠٢٠
لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی لوبنانیەوە لە ناوچەی ( ئەمەنیە ) نزیک لەپاریزگای تەرابلس لە باکووری لوبنان کەمپێکی پەنابەران بەتەواوەتی سوتیندرا
بەرپرسانی لوبنانی هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ ناکۆکی لە نێوان کۆمەلێک گەنجی پەنابەرانی سووری و کۆمەلیک گەنجی لوبنانی راشیانگەیاند راستەوخۆ ئاگر کوژینەوە چۆتە شوێنی ڕووداوەکەو هیزی ئەمنیش بۆ ئارامی ناوچەکە بڵاوەی پێکراوە
لەسەر هۆکاری ناکۆکیەکە دوو بۆچونی جیاواز هەیە کە
بۆچونی یەکەم : پەنابەرە سورییەکان کرێکاربوون و داوای کرێی کارەکانیان کردووەو خاوەن کارە لوبنانیەکانیش ڕەتیان کردۆتەوە کرێی کارەکردنەکانیان پێبدەن
بۆچوونی دووەم: گوایە سوکایەتی و گێچەڵی سێکسی بە کچ و ژنانی پەنابەرە سوورییەکان کراوە لەلایەن لوبنانیەکانەوە
بەپێی بەرپرسانی لوبنانی ڕایانگەیاند پێش رووداوی ئاگرکەوتنەکە شەرە تەقە لەنیوان پەنابەرانی سوری و لوبنانیەکان روویداورو سێ کەسیش برینداربوەن
دواتر ئاگر لەکەمپەکە بەردراوە
ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بۆ کارووباری پەنابەران UNHCR ڕایگەیاند کەمپەکە بەتەواوەتی سوتێندراوە کە شوێنی نیستەجیبونی ( ٧٥ ) حەفتاوپێنچ پەنابەری سووری بوەو هەروەها ڕایگەیاند سەرجەم بریندارەکانیش گەیندراونەتە نەخۆشخانە بێ ئاماژەدان بە ژمارەیان
شایەنی باسە لە مانگی نۆڤمبەریش لە شاری ( بەلدە )ی لوبنانی ( ٢٧٠ ) خیزانی پەنابەری سوری لەو شارە هەڵاتن لەترسا دوای تۆماتبارکردنی پەنابەرێکی سوریا بە کوشتنی هاووڵاتیەکی لوبنانی
لە ماوەی رابردووشدا بەرپرسانی حکومی لوبنانی ڕایانگەیاند ( ١،٥٠٠،٠٠٠ ) یەک ملیۆن و پێنچ سەد هەزار پەنابەری سووری لە لوبنان دەژین کە یەک ملیۆنیان لەلایەن ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR تۆمارکراون
داوایان لە پەنابەرانی سووری کردبوو بگەڕینەوە بۆسوریا
لەو بارەیەشەوە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی داکۆکیکاران لەپەنابەران هۆشداریان دایە لوبنان لە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی سووری بۆ سوریا
ڕایانگەیاند کە سوریا هێشتا ووڵاتێکی نائارامەوە ووڵاتەکەش بەهۆی جەنگەوە وێران بووە.