لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ژمارەیەك پارتی سیاسی لە ئیتاڵیا داوای ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە پەنابەران دەکەن
usr_web171_1
حوزهیران 3, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
187 Views
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاند لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ڕێکەوتی ٣/٥/٢٠٢١ زیاتر لە ١٠،٠٠٠ دەهەزار پەنابەر لەڕێگای دەریاوە ڕوویان لە ئیتاڵیا کردووە جگە لەوەی هێزەکانی ئێشکگری دەریاییان زیاتر لە ٤٥٥ پەنابەرانیان ڕزگارکردووە ئاماژەی بەوەشدا تەنها لەماوەی سێ ڕۆژی سەرەتایی مانگی پێنجدا ١٥٠٠ هەزارو پێنج سەد پەنابەر گەیشتونەتە ئیتاڵیا کە لەو ژمارەیەش ٩٩٧ نۆسەدوو نەوەت و حەوت پەنابەریان تەنها لەیەك رۆژدا گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
وەزارەتی ناوخۆی رایگەیاند ئەو ژمارەیە سێ هێندەی ساڵی پێشوترە لە هەمان کاتدا کە تەنها ٣٥٧٣ سێ هەزارو پێنچ سەدوو حەفتاو سێ پەنابەر گەیشتبوونە ئیتاڵیا
شایەنی باسە ئەم ڕێژە زۆرەی پەنابەران نارەزایەتی بەشێك لەپارتە سیاسیەکانی ئیتالیای لێکەوتەوەو ڕەخنەی توندیان ئاراستەی حکومەتی ئیتاڵیا گرت بەوەی ” کە ریوشوێنی پێویست ناگریتەبەر بۆ ڕێگری کردن لەپەنابەران ،وەزارەتی ناوخۆ ئیتاڵیاش داوایکرد کە ڕێگری تەواو بکرێت لە گەیشتنی پەنابەران بەشیوەی نایاسایی ئاماژەی بەوەشدا بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانە ووڵات و ناوچەکانیان ئارامەو هیچ جەنگێکی تێدا نیە.”