لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: جۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوە
usr_web171_1
كانونی یهكهم 16, 2023
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری, هەواڵ
245 Views
کارن جۆنسن هەڵسوراوی خۆبەخشی فیدراسیۆن بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ ١٤/١٢/٢٠٢٣ دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان جۆن مەلۆنی بە جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی خزمەتگەزاری گشتی وبازرگانی PCSهەڵبژێرایەوە.”
جۆن مەلۆنی یەکێکە لەهەڵسوراوانی یەکیتی کرێکاریەکانی بەریتانیا هەمیشە پشتگیری لە ڕێکخراوە کریکاریی وپەنابەریەکان کردووە، چ کاتێک نوێنەری ئاسایی PCS بووە و چ لەو کاتەوەی کە بووەتە یاریدەدەری سکرتێری گشتی PCS. بە تایبەتیترهەمیشە پشتیوان و هاوکار بووە بۆ کەمپەینەکانی فیدراسیۆن لە کاتی هەڵمەتی دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد وعێراقییەکان بۆ عێراقدا پرۆژە بریاری بردە نیو کۆنفرانسی یەکیتیەکەیان دژبەدیپۆرتی پەنابەرانی بۆ عێراقو ئەمسالیش برۆژ بریارێکی بردە کۆنفرانسەکەیان بۆ پشتیوانی لەبزووتنەوەی کرێکاریی ئیران.هەروەها یارمەتیدەرمان بوو لە دژایەتیکردنی سیاسەتی حکومەت بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا.
شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەرەتایی هەلمەتی بانگەشەی هەڵبژرادنی کاندیدەکان بۆجێگری سکرتیری گشتی یەکیتی کرێکاریی PCS،دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بە نامەی پشتیوانی وپەیامی ڤیدیوی لە هەڵمەتی دوبارە هەلبژاردنەوەی جۆن مەلۆنیدا بەشداریکردوهەروەها لەنامەیەکیشدا کە کۆپی بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن نێراوە دەشتی جەمال نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆن مەلۆنیکردوە.