لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێک ٨ پەنابەر برینداربوون
usr_web171_1
ئازار 25, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
347 Views
تورکیا-ئەدرنا:
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئۆزونکوبرو سەر بەشاری ئەدرنا لە ئاکامی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی پەنابەراندا ( ٨ ) هەشت پەنابەر بەسەختی برینداربوون دواتر لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.”
هیوا ئەوەشی ووت”هەر بەپێی لێدوانی پۆلیسی شاری ئەدرنا سەرجەم پەنابەرەکان پەنابەرانی ووڵاتی پاکستان بوون لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنانن ئۆتۆمبێلەکەیان لەکۆنتڕۆڵ دەردەچێت و وەردەگەڕێت..”
بەپێ دوواین زانیاریەکان هەر لەشاری ئەدرنا ڕێکەوتی ٢٥/٢/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ئیبسالاو میرش و ئۆزونکوبرو دا ( ١٤١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( ئەفغانستان ، نیپاڵ ، دۆمینیکا ، سریلانکا ، میسر ، لیبیا )
ئایدن:
ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ( ٥٨ ) پەنابەر لەنێو دوو بەلەمی چوپدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەکانی یۆنان پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( ئەفغانستان ، سوریا ، سۆماڵ ) وە لە نێوانیشیاندا ( ٣٧ ژن و ٨ منداڵ ) هەبوون
لەشاری ئایدن ڕێکەوتی ٢٦/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی کوشاداسی ٣٤ پەنابەر لەنێو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی ( ساموسی ) یۆنانی پێک هاتبوون لە ( هاولاتی سوری٢٩سوری ، ە هاولاتی کۆنگۆلەنێوانیشیاندا ( ١٠ ژن و ١٧ منداڵ ) هەبوون.