لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات
usr_web171_1
نیسان 8, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
163 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەگەڵ بەردەوامی گەیشتنی پەنابەران بەڕیتانیا یاسای قورستر دەردەکات
لەڕێکەوتی ٢٣/٣/٢٠٢١ ( ١٨٣ ) سەدوو هەشتاو سێ پەنابەر بەشەش بەلەم لەیەك ڕۆژدا گەیشتنە بەڕیتانیا لەڕێگای دەریایی ( مانش )ەوە
ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەڕیتانیا جگە لە پشتڕاستکرنەوەی هەواڵەکە ئاماژەی بەوەشدا کە لەهەمان ڕۆژو کاتدا بەرپرسانی ئەمنی دەریایی فەڕەنساش ڕێگریان کردبوو لە پەڕینەوەی ( ٥٠ ) پەنجا پەنابەری تر بۆ بەڕیتانیا هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە بۆیەکەم جارە لەم ساڵدا ( ١٨٣ ) پەنابەر لەیەک ڕۆژدا بگەنە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە.
هەروەها بەپێی ئاماری پۆلیسی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاش: لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا بریتیە لە ( ٨٥٠ ) هەشت سەدوو پەنجا پەنابەر کە ئەم ژمارەیە زیاتر لە دوو هیندەی ساڵی پارە کە لەتا هەمان کات ( ٣٣٨ ) سێ سەدوو سی و هەشت پەنابەر گەیشتبونە بەڕیتانیا لەڕێگایی دەریایی مانش ەوە
ئەمە لەکاتێکدا حکومەتی بەڕیتانیا بەردەوام ڕێکاری نوێ دەگریتەبەر بۆ ڕێگریکردن و سەختکردنی ڕێگاکانی گەیشتنی پەنابەران بۆ بەڕیتانیا لەڕێگای دەریاوە