لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: فیدراسیۆنی پەنابەرانی لە كۆنفرانسی رێكخراوەكانی پەنابەران لە شاری ئۆتاوا بەشداری دەکات

جەلال سەعید بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کەنەندا بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “رێكخراوەی کەنەدی راوێژ كاری بۆ پەنابەران CCR رێكخراوێکە وەكوو چەترێك بۆ کۆ کردنەوەی هەموو ئەو رێكخراوانەی دیفاع لە مافی مرۆڤ و کۆچبەران و پەنابەران دەكەن وە یارمەتی پەنابەران دەدەن بۆ ئیش و كارەكانیان، رۆژانی ٢٦نۆڤمبەری ٢٠٠٢٤ بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆنفرانسی خۆی بەست”
ئەوەشی ووت”فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠٠٤ وەك ئەندامی ئەم ڕێكخراوە بەشداری كۆنفرانسە كانی دەكات كە ساڵانە CCR دوو كۆنفراس دەبەستێت كە زیاتر لە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كەس لە لایەن رێکخراوەکانیانەوە بەشدار دەبن و بە بانگهێشت كردنی کەسانی سەر بە دەولەت و پەیوەندیدار بە مەسەلەی پەنابەرانوە، لە سەروی هەموویانەوە وەزیری كۆچ و كۆچبەران…”

‎هەروەها ووتی”لەو كۆنفرانسەدا زیاتر لە ٣٥ سیمنار و كۆبوونەوەی گشتی و وۆەركشۆپی تێدا رێكخرابوو لە ژێر ناوی ( دووبارە داوای جووڵانەوەیەکی بەهێز لە رای گشتی کەنەدا بۆ دیفاع لە مافەکانی پەنابەران و کۆچبەران) کە ماوەیەکە حزبە راسیستەکانی نزیک لە ترەمپ بیری جیاکاری لە ناو خەلکی کەنەدی دەورژێنن بۆیە زۆر بەی سیمنار و کۆبوونەوەکان ئەم چواچێوەیەی لەخۆ گرتبوو.”
‎شایەنی باسە خاڵە بە هێزەكانی ئەم كۆنفرانسە ئەوانە بوو:
‎١- بەشداری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و ڕەگەزنامەی کەنەدا بەرێز( Marc Miller ) لە یەکێک لە کۆبوونەوە گشتیەکان کە تێیدا باسەکی تێر و تەسەلی لە سەر کارنامەی کابنەکەی خۆی کرد وە دواتر جوابی چەندین پرسیاری ئامەدەبوانی دایەوە کە ئەندامێکی فیدراسیۆن بەشداری کرد بە چەند پرسیارەک و ئەويش وەلامی پێوستی دایەوە.
‎٢- دانانی بەرنامەیەکی خێراتر بۆ هێنانی خەلکی پەنابەری فەلەستینی و لوبنانی و سودانی.
‎٣- ئیش کردن لەسەر ئەو لەمپەرانەی کە کەیسەکانی ووڵاتانی ئەفەریقا زیاتر لە ٧ساڵ تاخر دەکەن.
‎٤- راگرتن و دەست بەسەراگرتنی کاتی لە زیندانەکانی کەنەدا بۆ ئەو پەنابەرانەی کە بە رێگەی نا ئاسایی دەگەنە کەنەدا بە تایبەت ئەوانەی کە دۆکیمێنتیان پێ نابێت.
‎٥- داوا لە کۆمنتیەکان کرا دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بەو میدیا و لایەنانە کە دەبنە هۆی درووست بوونی رق و کینە بە رامبەر بە پەناهاندە و کۆچبەران لە کەنەدا.
‎٦- دانانی سیستمەکی باشتر بۆ دیفاع لە مافی کرێکارانی کۆچ کردوو.
‎٧- دژە وەستانەوە بەرانبەر گێچەلی سێکسی بە ژنان و هاورە گەز بازەکان لە شوێنی کار و گشتیدا.

جەلال سەعید ووتیشی “هەروەها لەکۆتایدا تیمی فدراسیۆن توانیان دوو نامە بگەیەننە دەستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،یەکەمیان نامەی پشتیوانی بوو بۆ چالاکوانەکی ژنان کە چەند ساڵە لە ووڵاتی ئوردن پەنابەرە و پێوستە بە زووترین کات بگاتە کەنەدا.دووەمیان داواکاری و بەدواچوون بۆ چەندین کەیسی هاڵواسراو لە ناو کەنەدا، جێی خۆش حالییە وەریان گرت و ووتیان بە جدی بە دواچوونیان بۆ دەکەن”.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *