لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە, داوای ئازادکردنی ١٢ پەنابەری کورد دەکرێت
usr_web171_1
ئهیلول 16, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
463 Views
دوای ئەوەی ڕۆژ عەزیز نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا سکرتاریتی فیدراسیۆنی ئاگادار کردوە لە دەستگیرکردن وزیندانی کردنی ١٢ پەنابەری کورد لەیەکێک لەگرتوخانەکانی غازی ئەنتاب لە تورکیا، دەست بەجێ سەرۆک کۆمار وزارەتی دەرەوەی حکومەتی تورکیاو بالۆێزخانەکانی ئەو ولاتە ئاگادارکرایەوەو داوای ئازدکردنیانکرا”
کارن جۆنس یەکێک لەهەڵسوراوانی خۆبەخشی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لەندەنەوە وتیان”ئێمە ئەمرۆ نامەیەکمان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی حکومەتی تورکیاو وبالۆیزخانەکانی تورکیا کرد لە لەندەن و داوامان لێ کردون ئەو ١٢ پەنابەرە کوردەی لە گرتوخانەی دەستبەسەری غازی ئەنتاب ڕاگیراون ئازاد بکەن وکەسوکاریان نیگەرانن لە چارەنوسیان”
کارن ئەوەشی ووت”هاوکات بالۆیزی عێراقی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ئەنکەرەمان ئاگادارکردۆتەوە لەسەر نیشاندانی پەرپرسیارێتیان لە چارەنوسی ئەو ١٢ پەنابەرە کوردە”
١٢ پەنابە دوایی ئەوەی نزیک دوو هەفتەیە دەستگیر کراون لەتورکیا کە ویستبویان بەرەو یۆنان یاخود بەرەو ئیتالیا بەرێ بکەون دواتر لە سنوری تورکیا یۆنان دەستگیر کراون و پاشان ئەو ١٢ پەنابەرە پۆلیس گەیاندونیە شاری غازی ئەنتاب و ئێستا لەیەکێک لە زیندانەکانی ئەو شارەدان و دەست بەسەرن و پۆلیسەکان پێیان ڕاگەیاندن و رەنگە زیاتر لە ٣مانگ لەم زیندانە دەست بەسەر بن .شایەنی باسە ئەو. پەنابەرانە یەکێکیان خەڵکی سلێمانیەو ئەوانی دیکە خەڵکی رانیەو سەنگەرسەرو چوارقوڕنەیە لە ئیستادا بەهۆی وەرگرتنی موبالەکانیان پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە پچراوە.