لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەریتانیاو هیندستان لەبارەی پەنابەرانەوە ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد
usr_web171_1
حوزهیران 3, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
188 Views
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
حکومەتی بەڕیتانیاو حکومەتی هیندستان ڕێکەوتنامەیەکیان دەربارەی پەنابەران واژۆ کرد بەپێی ڕێکەوتننامەکە “حکومەتی هیندستان تەواوی ئەو پەنابەرانەی چونەتە ووڵاتی بەڕیتانیاو تا ئێستا مافی مانەوەو پەنابەرێتیان وەرنەگرتوە وەریانگرێتەوە
لە بەرامبەریشدا بەریتانیا ساڵانە کارئاسانی بکات بە پێدانی ڤیزا بە ٣٠٠٠ سێ هەزار هاوڵاتی خاوەن بڕوانامەو کەسانی پسپۆرو شارەزا دکتۆر لە گشت بوارەکانی زانست و گەشەپێدان بۆ مەبەستی کارکردن لە بەڕیتانیا..”
بەریتانیا لەلای خۆیەوە ئەم ڕێکەوتنامەی لەگەڵ ووڵاتی هیندستان زۆر بەرز نرخاند و بە گرنگی دانا ووتی” لەمەودوا کەسانی پسپۆرو شارەزا دکتۆر روو لەبەڕیتانیا دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر گەشەسەندنی بەڕیتانیا لە زۆر بواردا”
بەڵام ئەم ڕێکەوتنامە لەلایەن ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەبەڕیتانیا بەکارەسات ناوبراو هۆشداریان دایە حکومەتی بەڕیتانیا کە ئەم ڕێکەوتنامەیە دژ بە مافەکانی پەنابەریتیەو ئاکامی نەرێنی لێدەکەویتەوە…
هیندستان سەرەڕای ڕازی بونی بە ڕێکەوتنامەکە پێی وایە ژمارەی ئەو پەنابەرە هیندیانەی لەبەڕیتانیا مافی مانەوەیان نیە ٤٠،٠٠٠ چل هەزار پەنابەرن
بەڵام حکومەتی بەڕیتانیا ئەو ژمارەیەی رەتکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار پەنابەری هیندی لە ووڵاتی بەڕیتانیان بە نایاسایی واتا هێشتا مافی پەنابەرێتیان بەدەست نەهێناوە لەگەڵ ٥٤،٠٠٠ هەزار خویندکاری تری هیندی کە تەنها لەساڵی ٢٠٢٠دا هاتوون.
حکومەتی بەریتانیا ووتی” ئەمە جگە لە هەزارەها خویندکاری تری هیندی کە ساڵانی پێشوو بۆ مەبەستی خویندن هاتوون کە نەیانخویندوە یان کە خوێندنیان تەواوبوە نەگەراونەتەوە بۆ هیندستان “.
هەروەهاحکومەتی بەڕیتانیا” ووتی پەنابەرانی نایاسایی هیندی واتا ئەوانەی ئیقامەیان نیە یەك لەسەر چواری گشت پەنابەرە بێ ئیقامەکانی بەریتانیا پێک دەهێنن واتا لە کۆی سەد پەنابەری بێ ئیقامە لەبەریتانیا ٢٥ پەنابەریان هیندین.
شایەنی باسە بەڕیتانیا دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا بەنیازە کۆتایی بە هاتنی پەنابەرانی نایاسایی بهینێت بۆ ووڵاتەکەی بەیەکجاری بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری زۆر توندی گرتۆتەبەر بەتایبەتی لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە کە ڕایگەیاند هەر پەنابەرێك بەنایاسایی بێتە ووڵاتەکەی داواکاری مافی پەنابەرێتیشی پەسەند بکرێت مافی مانەوەی پینادرێت واتا ئیقامە هەروەها لەگەڵ فەرەنساش هەمەهانگی تەواوی کردووە کە فەرەنسا هەموو هەولەکانی بخاتە گەڕ بۆ ڕێگریکردن لە پەنابەران بۆ بەریتانیا لە سنورەکانیەوە
بەپێی ئامارەکانی بەڕیتانیا لەسەرەتایی ساڵەوە زیاتر لە دوو هەزار پەنابەر بە چل بەلەمەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا فەرەنساش لە سنورەکانیەوە ڕیگری لە زیاتر ٢٥٠٠ دوو هەزارو پێنچ سەد پەنابەر کردووە بپەڕینەوە بۆ بەڕیتانیا.