لەرۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا، دژ بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان، کۆبوونهوهیهکی ناڕەزایی رێکخرا
usr_web171_1
كانونی یهكهم 12, 2014
ماڵهوه
1,966 Views
ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، جەماوەری، پیشەییەکان و چالاکوانانی مهدهنی لە رۆژی ١٠ی کانوونی یەکەم، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەییان رێکخست.
لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەییەدا لەسەر پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان ئهم دورشمانه بهرزکرانهوه: مافەکانی مرۆڤ مافێکی جیهانیە،٣٦٥ ڕۆژ لە ساڵێکدا رۆژی داکۆیکردن وجێگرکردنی مافەکانی مرۆڤە ، پەنابەری مافێکی سهرهتایی مرۆڤی لێقهوماوه، ڕاسیزم وفاشیزم شەرمەزاریە بۆمرۆڤایەتی، یەکسانی هەمەلایەنە بۆ ژنان وپیاوان، ئاسودەیی وبەختەوەری منالان ئەرکێکە لە ئەستۆی کۆمەڵگا، پێشێلکردنی مافەکانی کەمئەندامان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، کوا مافی هەلی کار بۆ بیکاران؟ کوا مافی زیاتر لە ٥٠کرێکار کە گیانیان لەدەستداوە؟ کوا مافەکانی کرێکاران؟ کوا بیمەی بێکاری؟ پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت، پێویستە ههموو کهس لەبەرامبەر یاسادا یەکسان بێت، ناعەدالەتی لەدابەشکردنی سەروەت وسامان نمونەیەکی بەرچاوی پێشلکاریە لەهەرێمی کوردستان، بازرگانی لەگەل تیرۆریستانی داعش پێشیلکردنی سەرەتاترین مافەکانی مرۆڤە، کوشتنی ڕۆژنامەنوسان وهەڵسوراوانی سیاسی دژایەتیکردنی مافەکانی مرۆڤە، دینداری یان بێ دینی مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە، پێویسته سزای له سێدارهدان ههڵبوهشێنرێتهوه، کوشتنی ژنان گاڵتەجاریە بە مافەکانی مرۆڤ، دەسگیرنەکردنی بکوژانی ژنان لە ژێرپێنانی مافەکانی مرۆڤە، هاوکاریکردنی تیرۆریستان و بازرگانیکردن لهگهڵیان بازرگانیه بە گیان و سهلامهتی مرۆڤەکانە خهڵکی کوردستان.
سەرەتای بەرنامەکان بە خولهکێك بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە هەموو ئەوکەسانەی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە دەستپێکرا، پاشان دەشتی جەمال لە ووتەیەکدا باسێکی پێشکهشکرد سهبارهت به میژووی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، ئەو پیشلکاریانەی لەدنیادا بەرامبەر بە مرۆڤایەتی دەکریت، وەهەروەها ئاماژهیکرد به پیشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان لەسایەی ٢٣سال دەسەلاتدارێتی خیزبهکانی دهسهڵات که ئهویش بریتییه؛ لە بێمافی و سەرکوت و پاوانکاری و تاڵانی و هەژاری کەبەسەر خەڵکی کوردستاندا داسەپێنراو. هەروەها جهختی له گرنگی چهسپاندنی مافەکانی مرۆڤکرد، کە دەبێ بۆ بەدیهاتنی بەندەکانی ئەو مافانە حکومەت وپەرلەمان بهجدی کاربکهن. پاشان له لایهن شۆرش ئهمینهوه لائیحەیەک پێشکهش به پهرلهمانی کوردستانکرا، کە بەناوی بەشداربووانهوە بۆ رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەژێر ناوی” لەڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا داوای دامەزراندی سیستەمێک دەکەین کەئازادی ویەکسانی لەفراوانترین ئاستدا بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات” ئامادەکرابوو. کە کۆمەڵیک لەمافەکانی تیا خرابوە ڕوو. بەدوا ئەوەدا نۆینەرانی رێکخراوەکانی بەشدار ووتەیان پیشکەشکرد لەوانە(عمر کەریم) لە یەکیتی کەمئەندامانی کوردستان، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، زینب بایەزیدی لە کۆمەڵی مافی مرۆڤ، حسین سالح لە رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی، سەردار حمە ئەمین لە رێکخراوی ئۆتیزمی کوردستان، سەعید وەکیلی یەکێک لە مانگرتوانی پشتیوانی لە مانگرەکانی زیندانی ورمێ، هۆزان عفرینی سەرۆکی رێکخراوی هاواری پەنابەرانی سوریا، هەڤال رەسول جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، کامەران لەتیف بەریوەبەری سەنتەر بەرگری لە مافەکانی منالان.
هەر لەم کۆبوونەوە نارەزایەتیەدا کە چوار ئەندام پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی پشتیوانی لەداواکاریەکانی خۆپیشاندەران بەشدار بوون، بەریز بەرپرسی نوسینگەی سلیمانی پەرلەمانی کوردستان (دکتۆر شیرکۆ) ووتەیەکی پیشکەشکرد بۆ دهربڕینی پشتیوانی خۆیان لەخواست و نارەزایەتییهکان.
شایەنی باسه لهم گردبوونهوهیهدا له لایهن لهیلا جمالهوه پەیامێکی پشتیوانی رێکخراوەکان و بهشداربووانی گردبوونهوهکه بۆ پشتیوانی لە یاسای کانتۆنی جەزیرە لەژیر ناوی”لەڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا پشتیوانی بێدریغی خۆمان لەیاسای یەکسانی کانتۆنی جزیرە ڕادەگەیەنیین” خوێنرایهوه.
هەروەها ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر کە ماوەیەکە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمان مانیان لەخواردن گرتبوو بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیە مانگرەکانی شاری ورمێ لە ووتەیەکدا کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.
دوایی ٢کاتژمیر لە نارەزایەتی سەرباری سوپاس گوزاری بەشداربووان و دەزگاکانی راگەیاندن وپەرلەمانتارەکانی بەشدار، به جهختکردن لەسەر گرنگی کاری پێکهوهیی رێکخراوەکان و خهڵکانی مرۆڤدۆست لە پێناو جیگرکردنی مافەکانی مرۆڤ لەکوردستان، وەگرنگی فشارهێنان بۆسەر دەسەلاتداران بۆ بەدیهێنانی بەندەکانی ئەو لائیحەیە، بۆ ئازادی و خۆشگوزەرانی کە مافی شایستەی خەڵکی کوردستانە کۆتای بە کۆبوونەوە نارەزایەتیەکە هێنرا.