لەدژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ سوریا نارەزایەتی دەربڕن
usr_web171_1
حوزهیران 9, 2018
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
542 Views
رۆژ عەزیز
نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
چەند ساڵ پێش ئێستا یەکێتی ئەوروپاو تورکیا ریکەوتن کە سنورەکانی تورکیا لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بەتەواوەتی کۆنترۆڵ بکات تا چیتر پەنابەران بە رێگای قاچاخ نەچن بەرەو یونان و دواتریش بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لە بەرامبەر ئەم کارەدا تورکیا چەند ملیۆن یورۆی لەیەکێتی ئەوروپا وەرگرت تا سنودەکان توند بکات چیتر پەنابەران نەتوانن برۆن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا .
هەرلەدوا بەدوای ئەو بڕیارەوە ئەوە چەند ساڵێکە تورکیا رۆژانە بە سەدان پەنابەر دەستگیر دەکات و رەوانەی وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە ، لەکاتێکدا وڵاتانی خۆیان نا ئارامەو شەڕی تێدایە ، سوریاو عێراق یەکێکن لەو وڵاتانی هەمیشە شەڕو ململانێ بەرۆکی خەڵکی ئەو وڵاتانەی گرتووە ، کەچی بەداخەوە پەنابەران لە دەست شەرو نا ئارامی کۆچ دەکەن وڵات بەجێ دەهێڵن بەڵام دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان دەکرێنەوە بۆ نێو شەڕو نائارامی .
ساڵی ڕابوردو کۆمەڵێک پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان کورد بوون دیپۆرتی سوریا کرانەوە لەکاتێکدا کە سوری نەبوون بەڵکو عێراقی بوون بەڵام لەترسی ئەوەی دیپۆرتی عێراق نەکرێنەوە پێیان باش بوو بڵێن سورین وایان دەزانی کە بڵێن سورین دیپۆرتی سوریا ناکرێنەوە سەرەنجام دیپۆرتی سوریا کرانەوە دوای رادەستی چەکدارانی بەرەی نوصرەیان کردنەوە لە سوریاو لەوێ لەلایەن چەکدارانەوە ئازار دران و کەسوکاریان لەخەمی ئازیزانیاندا بوون تا نەکەونە بەردەستی داعش وچەکدارە تیرۆریستە ئیسلامیەکان سوپای ئەسەدەوە بەڵام دواتر بەهەوڵ و ماندو بوونی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەو پەنابەرانە رەوانەی کوردستانی عێراق کرانەوە .
بەداخەوە لەچەند رۆژی ڕابوردودا دیسان کۆمەڵێک پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان کوردن لەگەڵ کۆمەڵێک پەنابەری ئەفغانی کە لەئیفادەکانیاندا لە پۆلیس کە لە سنوری تورکیا یونان گیرابوون وتبویان ئێمە خەڵکی سوریاین وایان دەزانی ئەگەر دیسان بڵێن سورین ئازادیان دەکەن دیپۆرتی سوریان ناکەنەوە . بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئیفادەکانیانەوە کە ووتبویان سورین ئەمانەش بەرەو شاری غازی ئەنتاب لەوێشەوە بەرەو سنورەکانی سوریان دەبەن کە وەک خۆیان باسیان لێ کردوە پێنج پاسی گەورە بوون کە دوو پاسیان کوردی کوردستانی عێراق بوون .
ئێستا ئەم پەنابەرانە لەیەکێک لە کەمپەکانی نزیک سنوری سوریان لە چاوەڕوانی دیپۆرت کردنەوەدان بۆ سوریا لەکاتێکدا ئەمانە سوری نین بگرە هەندێکیان کە زانیویانن کە بەرەو سنوری سوریان دەبەن ، فۆتۆکۆپی جەوازەکانیان پیشانی ئەو پۆلیسانە دەدەن کە بەرەو نزیک سنوری سوریان دەبەن دەڵێن ئێمە سوری نین عێراقین لەترسی دیپۆرتی نەکردنەوەمان بۆ عێراق وتومانە سورین ئەوەش فۆتۆکۆپی جەوازەکانمانە کە ئیسپاتی دەکەین عێراقین بەڵام پۆلیسەکان باوەڕیان پێ ناکەن دەڵێن ئێوە دیپۆرتی سوریا دەکرێنەوە .
ئێستا ئەو پەنابەرانە لە نزیک سنوری سوریا لە کەمپەکاندا ڕاگیراون رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوودا دیپۆرتی سوریا بکرێنەوە ژیانیان بکەوێتە خەرەتەوە لەکاتێکدا ئەو وڵاتە نا ئارامەو چەکدارانی داعش میلیشیاکانی هێزە ئیسلامیەکان لەو ناوچانە دەسەڵاتیان هەیەو وە ئەگەر بکەونە دەست ئەوان ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانیان لەمەترسیدا بێت بیانکوژن یان ئەگەر تەسلیم بە حکومەتی ئەسەدیشیان بکەنەوە هەر ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت .
خەڵکی ئازادیخوازو ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان و ڕێکخراوە کرێکاری و سەندیکایەکانی تورکیا و تەواوی ئازادیخوازان و ڕیکخراوەکانی پەنابەران ڕێکخراوە جیهانیەکان ، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهانای ئەم پەنابەرانەوە بچن . دەنگی نارەزایەتی دەربڕن حکومەتی تورکیا ناچار بکەن ئەم پەنابەرانە دیپۆرتی تورکیا نەکاتەوە و ئەم پەنابەرانە رەوانەی وڵاتی سوریا نەکاتەوە کە شەڕی تێدایە وڵاتێکی نائارامە . ئەرکی حکومەتی عێراقیشە داوا لە حکومەتی تورکیا بکات ئەو پەنابەرانە دیپۆرتی سوریا نەکاتەوە و خۆی بەخاوەنی ئەم پەنابەرانە بزانێت بڵێت ئەمانە هاوڵاتی ئێمەن .
ئەرکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە دەخالەت بکات لەم مەسەلەیەداو ڕێگە نەدات پەنابەران دیپۆرتی سوریا بکرێنەوە ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە کەمتەرخەمی یەکەم دەزانین کە پەنابەران دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ نێو شەڕو کوشتارو نا ئەمنی . بەداخەوە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پەنابەرانی ناچار کردوە ڕێگای دەریاکان هەڵبژێن بە ڕێگای مەرگدا بڕۆن وە ئەگەر بگیرێن لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە دواتر دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتی نائارام و شەڕو کوشتار و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی درەنگ جواب نەدانەوەیان بە داواکاریەکانی پەنابەریان ناچاریان دەکات ڕێگای هات و نەهات بگرن ملی دەریاکان سنورەکان بگرن بۆ دەرباز بوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڵام بەداخەوە کە دەگیرێن دیپۆرتیان دەکەنەوە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هیچ دەخالەتێکی نیە لەم دیپۆرت کردنەوەی دەوڵەتی تورکیا …
02-06-2018