له‌ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا داوای دامەزراندی سیستەمێک دەکەین کەئازادی ویەکسانی لەفراوانترین ئاستدا بۆ خەڵکی کوردستان دابین بکات!

دەقی لائیحەیەک کە لەرۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ پیشکەش بە پەرلەمانی کوردستانکرا

رۆژی ١٠دیسمبەر، رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤە، بەم بۆنەیەوە لەبەشیکی زۆری ولاتانی دونیا چالاکی جۆراجۆر بەرێوەدەبرێت وئەم رۆژە بەرز رادەگرێت.

هاولاتیانی کوردستان کەبەدرێژایی ٢٣ ساڵە لەژیر سایەی ئیدارەی “دەسەڵاتی کوردی” خۆمالیدا ژیاندەکات، نەک هەر لەسیستەم وکۆمەڵگایەکی ئارام وبیدەردەسەر بەهرەمەند نەبووە، بەڵکو بەردەوام مافەکانی ئینسانی بەخراپترین شیوە تیا پێشیلکراوە، توندو تیژی وجەنگ، سەرکوت و سنوردارکردنەوەی ئازادیە سیاسی وفەردیەکان، هەلاواردن و جیاکاری ڕەگەزی، بێکاری و هەژاری، نەبوونی خزمەتگوزاری وبیمەی کۆمەڵایەتی و چەندین دیاردەی تری دژ بە ژیان وماف و ئازادیەکانی هاوڵاتیان. ئەمە لەکاتێکدایە کەخەڵکی کوردستان هەقیانە لەتەواوی ژیانێکی ئازادو ئارام و باشبژێوی بەهرەمەند بن، بەتایبەتی کەمافی ژیانی شایستە وهاوچەرخ هەقی هەرئینسانێکە لەدونیای ئەمڕۆدا، بۆیە ئێمە لەساڵانەی رۆژی جیهانی مافی مرۆفدا لائیحەی لانی کەمی ئەم مافانەی خوارەوە وەک مافی سەرەتای وبەرهەقی خەڵکی کوردستان دەخەینە روو تا بکرێتە بناغەی یاساو سیاسەتەکانی کۆمەڵگا. هاوکات داوادەکەین کەنابێ هیچ هاولاتیەکی کوردستان لەم مافانە بێ بەشبکرێت وحکومەی هەرێمی کوردستان وپەرلەمانی کوردستان پێویستە ئەم مافانە بۆ کۆمەڵگای کوردستان دەستەبەرو زامن بکەن .

١- ژیان سەرەتایترین مافی مرۆڤە. دەبێ لەش وگیانی مرۆڤەکان لە هەرجۆرە دەستدریژیەک پاریزراو بێت.

٢- هەموو هاولاتیەک لە کوردستاندا بەبێ لەبەرچاوگرتنی دەوری لە پرۆسەی بەرهەم هێناندا،بیکار بی یان کاری هەبێت دەبێ لەو نیعمەت و سەروەت سامانەی لە کوردستاندا هەیە بەیەکسان بەهرەمەند بێت.

٣- هەموو بیکارێک پیویستە لە بیمەی بیکاری(زەمانی کۆمەلایەتی) بەهرەمەند بێت، موچەکانیان لەسەر بنەمای ژیانیکی خۆشگوزەرانی دیاری بکرێ وە بەپێ گرانی بازاربچێتە سەرەوە.

٤- هەموو مرڤەکان مافیان هەیە لە ئاسایشو ئەمنێت، خانەو لانەی شیاو بەخۆرایی، لە پێویستیەکانی ژیانێکی نۆرماڵی ئەم سەردەمە بەهرەمەن بێت. خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک خانوبه‌ره‌، ئاو کاره‌با، سوته‌مه‌نی، ته‌ندروستیو خویندن، هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن.. به‌خۆرایی بێت ودابین کردنی له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت.

٥- ئازادی بیرورا دەربڕین وعەقیدە ونارەزایەتی دەربڕین وخۆپیشاندان مافی رەوای هەر تاکێکە لە کوردستاندا بەشیوەی تاک یان کۆمەڵ ودەبێ بی قەیدو شەرت بێت. هەموو تاکیک ئازادە هەر حیزبو رێکخراوێک پێک بهێنێت .

٦- بیمەی کۆمەلایەتی بۆ کەمئەندامانوبەسالاچووان ونەخۆش، مافی سەرەتایی و بی ئەملاو ئەولای هاولاتیانە.پێداویستی پزیشک ودەرمان وپیداویستی تەندروستی دەبیت بە خۆرایی بێت.

٧- خۆێندن پەروەردەو دەست ڕاگەیشتن بەداهێنانەکان بۆ بردنەسەرەوەی ئاستی زانست و شارەزایی ودەستکەوتەفکری وعەمەلیەکانی مرۆڤایەتی سەردەم، مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە.

٨- یەکسانی ژنان وپیاوان لە هەموو بواریکی کۆمەلایەتی سیاسی ئابووری و یاسایی. هەر جۆرە فشارو توندوتیژیەک بەرامبەر بە ژنان تاوانە ودەبێ ئەنجامدەرانی بەسزا بگەیەنرێت وە وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار ویاسایانه‌ی که‌ئه‌م ماف‌ وئازادیه‌ شه‌خسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان پێشێل ده‌کات.

٩- هەموو تاکێک مافی خۆیەتی حورمەت وشەخسێت و کەسایەتی پارێزراو بێت. هەرجۆرە تومەتبارکردن وبی رێزیەک بە مرۆڤ قەدەغەیە.

١٠- هەموو منداڵێک لە ژیانێکی ئاسودەو و بەختەوەرو سەردەمیانە بەهرەمەن بێت . ئەرکێکە لە ئەستۆی کۆمەلگایە، پیویستە حکومەت و پەرلەمان سەرجەم مافەکانی منالان بۆ خۆشگوزەرانی و بەختەوەری زامن بکات.

١١- ئازادی هەڵبژاردنی شۆێنی ژیان و نیشتەجێبوون مافی هەرتاکێکە. مافی هەر هاولاتیکە سەفەر بۆ کۆی دەکات یان لە کۆێ نیشتەجێ بێت و داوای ئیقامەت بکات لە هەر شۆێنێک بیەوێت.

١٢- دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە کوردستان، بە قبوڵکردنی ئەرکە حقوقیەکانی هاولاتیان ئازادن کە ببنە هاولاتی کۆمەلگاو خاوەن ماف یەکسان.

١٣- دادگا پێویستە سەربەخۆ بێت. هەر دادگایەکی تایبەت قەدەغەیە،دادگا دەبێت بەشیوەیەکی ئاشکرا بەریوە بچێت و هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا پیویستە لە بەرامبەر یاسادا یەکسانن بن.هەموو کەسێک ئازاد بێت داوا لە دژی هەر بەرپرسێکی حکومی وحزبی تۆمار بکات.

١٤- هەڵوەشانەوەی سزای لە سیدارەدان .

١٥- دینداری یان بێ دینی مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە.

١٦-کۆتایهینان بە گەندەڵی و دادگایکردنی گەندەڵکاران لەدادگایەکی ئاشکرادا.

بۆیە لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا ئێمە ئەم داواکاریانە دەخەینە روو کە مافی سەرەتایی خەڵکی کوردستانە و دەبێ هەموو یاساو بریارو پرۆژە بریاریکی پەرلەمان کە پێچەوانەی ئەم مافانەیە پێویستە هەڵبوەشێتەوەو ئەرکی حکومەتە لە چاودیری و زامنکردنی ئەم مافانە بۆ خەڵکی کوردستان.

١

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی- لقی کوردستان

 

٢

سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵانی کوردستان

 

٣

ڕێکخراوی پەنابەرانی ئێرانی لە عێراق

 

٤

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

٥

ڕێکخراوی ئۆتیزم

 

٦

دەستەی داون سندروم

 

٧

یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان

 

٨

ڕێکخراوی csi

 

٩

ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی کوردستان

 

١٠

ڕێکخراوی فیوچەر

 

١١

ڕێکخراوی هاوار

 

١٢

ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست

 

١٣

ڕێکخراوی داکۆکی لە ماف و دات پەروەری

 

١٤

ڕێکخراوی vop

 

١٥

گروپی هانا

 

١٦

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

١٧

گروپی ژیان

 

١٨

لقی سلیمانی رێکخراوی ئۆتیزم

 

١٩

رێکخراوی کرێکارانی کۆچبەر

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *