له‌ماوه‌ی مانگێکدا 8 په‌نابه‌ر دیپۆرتی به‌غدا کراونه‌ته‌وه‌ له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک20/11/2018:

ئه‌مرۆ سی شه‌مه‌ به‌رهه‌م سدیق له‌ گرتوخانه‌ی کۆلن برۆکه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 8 په‌نابه‌ر که‌ هه‌موویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن دوایی ئیهانه‌تو سوکایه‌تی له‌ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نیه‌وه‌ دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا کراونه‌ته‌وه..”

به‌رهه‌م ئه‌وه‌شی ووت ” زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی نێراونه‌ته‌وه‌ خیزان و منالێان هه‌یه‌ وکه‌سانێک له‌وانه‌ 18ساله‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن”

به‌رهه‌م وتیشی”ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌هاوکاری حکومه‌تی عێراقی بووه‌ ئه‌ویش دوای سه‌ردان و چاوپیکه‌وتنی دووکارمه‌ندی بالۆیزخانه‌ی عێراقی که‌ یه‌کێکیان کورد زمان بووه‌ له‌گه‌ل په‌نابه‌ره‌کاندا”

به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی په‌نابه‌رێکه‌ی ووتی”ماوه‌ی 16ساله‌ له‌وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م یه‌ک رۆژ کاری نایاسایم نه‌کردوه‌ وتائێستا 2جار کاتژمیر 4ی به‌یانی له‌خه‌وڕایان چڵه‌کاندوم به‌مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ ..ئێستاش هه‌ر کاتێک ده‌نگی کلیلی ده‌ستی کارمه‌ندی ئه‌م گرتوخانایه‌ ده‌بیستم خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه‌ وا ده‌زانم بۆ من هاتوون دیپۆرتم بکه‌نه‌وه‌”

به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به‌ لیپرسینه‌وه‌یان ووتی”تا ئێستا فیدراسیۆن ته‌نها لایه‌نێک بووه‌ به‌ خه‌مانه‌وه‌ بێت،  به‌داخه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری پاره‌و پۆستی به‌غدایانه‌ به‌ فکری هاولاتیانی خۆیانه‌وه‌ نیین.”

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ 30 په‌نابه‌ر  که‌ زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به‌شێکی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بوه‌ …له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزادراون و گه ڕاونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه‌، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له‌ به‌ریتانیا‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقی وبه‌ریتانیا بریاره‌  دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه‌.

     

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *