فیدراسیۆن کێشه‌کانی په‌نابه‌رانی له‌گه‌ڵ بالۆیزخانه‌ی هه‌نگاریا له له‌نده‌ن تاوتۆیکرد
usr_web171_1
كانونی یه‌كه‌م 8, 2015
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
863 Views
ڕۆژی 8-12-2015 وه‌فدێک لهسکرتارێتی فیدراسیۆن سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی که پێک هاتبوو له(ئاسۆ گۆران و ده‌شتی جه‌مال) له گه‌ڵ به‌رێز(Andrea Norman –Walker) کۆنسوڵی یه‌که‌م له باڵۆێزخانه‌ی هه‌نگاریا له‌له‌نده‌ن وبه‌رپرس له به‌شی په‌نابه‌ران و کۆچ‌کردوان سه‌باره‌ت به کێشه گیروگرفته‌کانی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له هه‌نگاریا کۆبوونه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه گفتوگۆکرا:
-
دۆخی ئێستای عێراق و کوردستانوناوچهکه ئه‌و هۆکارانه‌ی له پشت ناچاکردنی هاوڵاتیانی ئهوکۆمهڵگایانهوهیه بۆ هه‌ڵبژاردنی ژیانی په‌نابه‌ری.
-
کێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئێستا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له زیندانیه‌کانی هه‌نگاریا به‌بێ هۆ ڕاگیراون .
-
چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌نگاریایان هه‌یه له‌ولاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا و بڕیاره پێچه‌وانه به‌دڵخوازی خۆیان دیپۆرتی هه‌نگاریا بکرێنه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌فدی فیدراسیۆن دوای سپاسگوزاری له ڕێکخستنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، کورته‌یه‌ک باسیان له‌سه‌ر کاره‌کانی فیدراسیۆن کرد، پاشان دۆخی ئێستای عێراق و کوردستان و ناوچه‌که ئه‌و هۆکاره سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی وئابوریانه‌ی دیارده‌ی په‌نابه‌ری به‌رهه‌م هێناوه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا وه ڕیگا چاره‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا، هه‌روه‌ها باس له نائه‌منی و نائارامی وپشیوی کۆمه‌لایه‌تی و ه جه‌نگێک که حکومه‌ت وئه‌حزابی جۆراجۆری ناوچه‌ی و جیهانی ده‌وریان تیا هه‌یه به‌تیرو ته‌سه‌لی باسکرا، به‌دوای ئه‌وه‌دا له‌سه‌ر بارودۆخی ئاوه‌ره‌کانی سوریا‌و ئاواره‌کانی ناوخۆ وژیانی مه‌مره‌و مه‌ژی که‌مپه‌کان وخراپی خزمه‌تگوزاریان تیشکی خرایه سه‌ر…له ته‌وه‌ری دووه‌می قسه‌وباسه‌کاندا، باس له کێشه‌کانی ئه‌و په‌نابه‌رانه کرا که لهزیدانیهکانی هه‌نگاریا ڕاگیراون و مامه‌ڵه‌یه‌کی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت… له‌وباره‌وه وه‌فدی فیدراسیۆن داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی ئه‌و پهنابهرانهیانکردو لیستی ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی کوردیان خسته به‌رده‌ست…هه‌روه‌ها دوایین به‌شی ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان چووه سه‌ر گرفتی ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی که پێشتر له‌هه‌نگاریا په‌نجه‌مۆریان لی وه‌رگیراوه وه‌پاشان دوای جیهێشتنی هه‌نگاریا له وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپا داوای مافی پهنابهریانکردوه، به‌ڵام ئێستا ده‌رکه‌وتووه که په‌نجه‌مۆریان هه‌یه ئه‌وا دیپۆرتی هه‌نگاریا ده‌کرێنه‌وه، وه‌فدی فیدراسیۆن داوای کرد وهریاننهگرنهوهو پێویسته حکومه‌تی هه‌نگاریا نه‌چێته نیو مامه‌ڵه‌یه‌که‌وه که دوره له پێوانه جیهانیهکان له‌باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه… وه پرسیاریشکرا سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و که‌سانه؟
به‌رێز کۆنسۆلی گشتی سپاسگوزاریان لهفیدراسیۆنکرد له‌وه‌ی که به‌ڕێگای دیالۆک سه‌باره‌ت بهوکێشانه له‌گه‌ڵ باڵۆێزخانه‌ی هه‌نگاریا کۆده‌بنه‌وه و ڕایانگه‌یاند” حکومه‌تی ههنگاریاوسهرۆک وه‌زیران له قه‌یرانی په‌نابه‌ران وئه‌و دۆخه نیگه‌رانن که له خۆرهه‌ڵاتی ناوهرستوناوچهکه پێشهاتوه.. له‌وباره‌وه په‌نابه‌رێکی زۆر ڕوویان له ههنگاریاکردوه”… ئه‌وه‌شیان ووت” که به هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ناتوانرێت بووترێت په‌نابه‌ر، به‌تایبه‌تی خه‌ڵکێکی زۆر له سودان و ئهریتریاو وڵاته‌کانی تروه ته‌نها بۆکار هاتوون و به‌هۆی دۆخی بیکاریهوهیهنهک هۆکاری تری سیاسی ” له به‌شێکی دیکه‌دا ووتیان”ئێمه ئه‌وه ڕاستیه ده‌سه‌لمێنین که په‌نابه‌رانی عێراق وسوریا و ئه‌فغانی کێشه‌که‌یان جیاوازه‌وه شه‌ری داعش هه‌یه.. بۆیه ئێمه ئه‌و که‌سانه ڕه‌وانه ناکه‌ینه‌وه…و به‌پی چوارچێوه‌ی ڕیکهوتنهکانمان له‌گه‌ڵ یه‌کیتی ئه‌وروپا پاره‌یه‌کی زۆرمان خستۆته ئیختیاری حکومه‌تی تورکیاوه بۆ هاوکاری ئاواره‌کان وسه‌رپه‌رشتی که‌مپه‌کان… وه له‌وانه‌شه بۆ تورکیا یان بۆ یۆنان دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه.”….سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له گرتوخانهدهستبهسهراکانی هه‌نگاریا ڕاگیراون ووتیان ” ڕاگرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه ته‌نها ئیجرائاتی ناونوسینو وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆره لیان، چونکه ئێمه ڕێکهتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا که ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ین”.. وه باسیشیان له‌وه‌کرد که” ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌مپه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی باش خزمه‌تگوزاریان پیشکهشدهکریت..” ..سه‌باره‌ت بهولیستهی که ناوی په‌نابه‌رانی له‌خۆگرتبوو ووتیان” گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بێت له‌باری یاسایه‌وه به‌دڵنییاوه ئه‌و په‌نابه‌رانه ئازاد ده‌کرێن ..” ئه وه‌شیان ووت” په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی هه‌نگاریاوه ده‌که‌ین و ئهولیستهیان بۆ ده‌نێرین و داواکه‌ی ئێوه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستیان ” .
هه‌روه‌ها پیشنیار ئه‌وه‌یان خسته به‌رده‌ست وه‌فدی فیدراسیۆن، که فیدراسیۆن ده‌توانێت له‌نزیکه‌وه سه‌ردانی که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له هه‌نگاریا بکه‌ن و ئه‌وکاره‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌ت هه‌نگاریاوه ڕێک ده‌خرێت ..سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ولاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا په‌نجه مۆریان هه‌یه ووتیان ” کاتێک ئه‌و حکومه‌تانه‌ی دیکه‌ی ئه‌وروپا داوا له ئێمه بکه‌ن نا‌توانیین وه‌ریان نه‌گرینه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاله‌ته‌کان جیاوازن ئه‌وا لیستی ئه‌وکه‌سانه‌و کێشه‌کانیان، فیدراسیۆن بیخاته به‌رده‌ستمان”
وه‌فدی فیدراسیۆن تاکیدیانکرد له‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌نگاریا پابه‌ندی خۆی به بریارنامه جیهانیه‌کانه‌وه ڕاگه‌یاندوه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی په‌نابه‌ران وبریاره‌کانی دادگای یه‌کیتی ئه‌وروپا، به‌هیچ پاساوێک ناکرێت پێشێلبکرێت ..وه ئهوڕیگایانهی تائێستا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا گیراوه‌ته به‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ناکات… له داخستنی سنوره‌کان وبهریوهبردنی سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه… بۆیه ڕێگا چاره گۆرینی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وڕاگرتنی پشتیوانیانه لهدهسهڵاتهسهرکوتگهرهکان که له‌و وڵاتانه‌دا دا ژیانیان له‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ههراسانکردوه… وه‌فدی فیدراسیۆن ئه‌وه‌شیان ووت “که پێویسته ئه‌و ئیمکاناته‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م حکومه‌تی تورکیا بۆ ئاواره‌کان، باشتره ڕاسته‌وخۆ خه‌رجی ژیانی ئه‌و قوربانیانه بکرێت کههانایان بۆ ولاتانی ئهوروپاهێناوه وه‌یان بیخه‌نه ئیختیاری ئاواره‌کان خۆیانه‌وه که لهشهرایتێکی نائینسانی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن”…. هه‌روه‌ها له به‌شێکی تری قسه‌کاندا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیان له‌وه په‌یوه‌ندی تهلهفونیانکرد که به‌رده‌وام په‌نابه‌ران له گرتوخانهدهستبهسهرهکانی هه‌نگاریاوه بۆ فیدراسیۆن ده‌کرێت و باس له خراپی ژیانی خۆیان ده‌که‌ن وڕایانگه‌یاند”ئیمه دڵنیایین ئه‌وکه‌سانه کێشه‌ی یاساییان نیه داوای ئازادکردنیان ده‌که‌ین..” فیدراسیۆن ئاماده‌ی ئه‌وه‌شیان ده‌ربڕی له‌نزیکه‌وه سه‌ردانی ئه‌و که‌مپانه بکه‌ن وچاودیر بن به‌سه‌ر هاوکاری و خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ په‌نابه‌ران…
له کۆتایدا فیدراسیۆن به‌ڵێنیاندا لیستی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له ولاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا په‌نجه مۆری هه‌نگارییان هه‌یه بخاته به‌رده‌م باڵۆیزخانه‌ی هه‌نگاریا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که نایانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه بۆ هه‌نگاریا وه کۆنسۆلی گشتیش بهڵینیاندا هاوکاری بکه‌ن ووهلام به‌و داواکاریانه‌ی فیدراسیۆن بده‌نه‌وه له‌نزیکترین کاتدا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
8-12-2015