فیدراسیۆن سەبارەت بەو پەنابەرانی بێ سەروشۆین بوون لە دەریایی نێوان یونان و ئیتالیا نامەیەکی ئاڕاستەی  شه‌به‌که‌ی Watch the Med کرد

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

 فیدراسیۆن سەبارەت بەو پەنابەرانی بێ سەروشۆین بوون لە دەریایی نێوان یونان و ئیتالیا نامەیەکی ئاڕاستەی  شه‌به‌که‌ی Watch the Med کرد

 فەرەنسا:١٩/٠١/ ٢٠٢٠:

لە نامەیەکدا کە وێنەی نێراوە بۆ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن ” دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەو ١٣پەنابەری هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ١١/٠١/٢٠٢٠ لە دەریایی نێوان یۆنان وئیتالیا یەختەکەیان نقوم بوو ئامەیەکی ئاراستەی شەبەکەی Watch the Med کرد وداوایکرد بەڕێگای خۆیان فشار بخەنە سەر حکومەتی یۆنانی بۆ گەران وپشکنینی زیاتر بەشۆین ئەوپەنابەرانەی لەوڕووداوەدا بێ سەروشؤین بوون..”

هەروەها ئەوەش هاتووە”لیستی ناوەکان وینەکانیان بگەیەننە تەواوی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی کە لە سنورە ئاویەکانی نیوان ئیتالیاو یۆنان هەن بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو هاوڵاتیانە..”  

 Watch the Med شەبەیەکی ‌ئه‌نته‌رنێتیه‌ کار ده‌کات دژی ئه‌و پیشلکاریانه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌سنوره‌ ئاوییه‌کانی ولاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت ، له‌ به‌شێکی زۆر له‌ ولاته‌ ئه‌وروپیه‌کان ئۆفیسیان هه‌یه‌ وه‌کار ده‌کات له‌ ڕێگای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری تا فشار بخاته‌ سه‌رحکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا  تا ڕێز لە ئەرکەکانی خۆیان بگرن و ژیانی پەنابەران لە دەریادا ڕزگار بکەن.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *