|
فیدراسیۆن دەنگی نارەزایەتی پەنابەرانی گیرخواردووی نیوان
بیلاروس وپۆڵندای گەیاندە دەیان ڕێکخراو ناوەندی نیو دەوڵەتی
لەدرێژەی کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ پشتیوانی لەوپەنابەرانەی لە نێوان سنوری بیلاروسیاو پۆڵندا گیریان خواردوە، دەنگی پەنابەران گەیاندرایە دەیان ڕیکخراو و سەنتەری بڕیاردان لە ئەوروپا و ئەمەریکا و فشار خستنە سەریان، نامە بۆ٤٢ شوێن و ڕێکخراو نێراوە، لەوانە چەند لایەنی پەیوەندیداروەلامیان داوەتەوە. لە تەنیشت ناوی ئەو ڕێکخراو و شوێنانە کورتەیەکەی وەلامەکانیان باسکراوە.