فیدراسیۆن ئاماری گرتن و خنکانی پەنابەران لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
402 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
فیدراسیۆن ئاماری گرتن و خنکانی پەنابەران لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاو دەکاتەوە
تورکیا:١٨/١/٢٠٢٠:
بەهۆی جەنگ ونائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵ بەساڵ ڕێژەی پەنابەران ڕوو لەزیادبوون دەکات تورکیاش بەیەکەم دەروازەی ووڵاتانی ئەوروپا دادەنرێت کە پەنابەران سەرەتا ڕووی تێدەکەن بۆ گەیشتن بە ووڵاتە ئەورووپیەکان .
مەسەلەی پەنابەران هەمیشە وەک کارتێکی سیاسی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی سیاسی وئابوریەکاندا لەلایەن ولاتانی ئەوروپا وئەو ولاتانەی لەیەکەمین هەنگاودا پەنابەران ڕووی تێدەکەن بەکاربراوە، لە ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەیەکی یەکجار زۆر پەنابەر ڕووی لە ووڵاتی تورکیا کرد بەهۆیەوە تورکیاش سنورەکانی بەڕووی پەنابەران وهەلهاتوانی لەدەست جەنگ کردەوە زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر ڕوویان لەووڵاتانی ئەوروپا کرد کە ئەڵمانیا پشکی شێری بەرکەوت کە بەشێکی زۆری پەنابەران ڕوویان تێکرد ئەمەش ئەوروپای نیگەرانکردوو لەساڵی ٢٠١٦ یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتنێکی ئەنجامدا کە تورکیا سنورەکانی دابخات و تندوتۆڵی بکاتەوەو ڕێگری لە پەنابەران بگرێت لەبەرامبەریشدا یەکێتی ئەورووپا هاوکاری دارایی پێشکەش بە تورکیا کرد.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەساڵی ٢٠١٩ ڕێژەی گرتنی پەنابەران لە ئاست ساڵی ٢٠١٨ زۆر زیاتری کردووە کە ڕێژەکەی بەژمارە بریتیە لە ساڵی ٢٠١٨ بریتی بوو لە ( ٤١٨،٠٤١) چوارسەدوو هەژدە هەزارو چل و یەک پەنابەر بەڵام لەساڵی ٢٠١٩ ڕێژەکە بەرزبویەوە بۆ ( ٤٥٤،٦٦٢ ) چوارسەدوو پەنجاو چوار هەزارو شەش سەدوو دوو پەنابەر.
ڕێژەی دەستگیرکراوانی پەنابەرانی عێراقیش بریتیە لە ( ١٢،٠٩٧ ) دوانزە هەزارو نەوەت و حەوت پەنابەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا پەنابەرانی ئەفغانی لە ڕیزبەندی یەکەمن لەدەستگیرکراوەکان کە ژمارەیان ( ٢٠١،٤٣٧ ) دووسەدوو هەزارو چوار سەدوو سی و حەوت پەنابەر دوای ئەوان پەنابەرانی پاکستانین کە ژمارەیان ( ٧١،٦٤٥ ) حەفتاو یەک هەزارو شەش سەدوو چل و پێنچ پەنابەر دوای ئەوانیش سوریەکانن کە ژمارەیان ( ٥٥،٢٣٦ ) پەنجاو پێنچ هەزارو دووسەدوو سی و شەش پەنابەر پەنابەرانی ئێرانیش بریتین لە ( ٨،٧٥٣ ) هەشت هەزارو حەوت سەدوو پەنجاو سێ پەنابەر.
ئەو پەنابەرانەشی لەساڵی ٢٠١٩ لەناو دەریایی ئیجە خنکاون بریتیە لە ( ٢١٥ ) دووسەدوو دوانزە پەنابەر ئەو پەنابەرانەشی لە نێو شارەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە بریتیە لە ( ٢٠ ) بیست پەنابەر ( ٦٠،٠٠٠ ) شەست هەزار پەنابەریش لە نێو دەریایی ئجە ڕزگارکراون.
پۆلیسی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاندوە لەساڵی ٢٠١٩ ( ٨،٩٩٦ ) هەشت هەزارو نۆسەدوو نەوەت و شەش قاچاخچی دەستگیر کردووە هەروەها بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٠ هەتاوەک و ڕێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٠ واتا تەنها حەڤدە ڕۆژ ( ١٣٠ پەنابەری عێراقی ، ٢،٤٣٦ پەنابەری ئەفغانی، ٧٧٣ پەنابەری پاکستانی، ٦٢١ پەنابەری سوری، ١٥٥ پەنابەری ئێرانی ) دەستگیرکراون لەگەڵ چەندین پەنابەرانی ولاتانی دیکەی باکوری ئەفەریقا وە هەروەها ( ١٥٦ ) قاچاخچی دەستگیر کراوە.
ئامادەکردنی:هیوای خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی