فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران وکێشەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو دەکاتەوە
usr_web171_1
كانونی دووهم 12, 2022
ڕاگەیاندن, ماڵهوه
226 Views
فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران وکێشەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاو دەکاتەوە
بەبی ئەو ئامارانەی لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وەهەروەها کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا وریکخراوی ئای ئۆ ئیم .. تۆمارکراوە ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەتورکیاو لە تەواوی جیهان زۆر زیادی کردووە.
تورکیا:
ئاماری گرتن و ژیان لەدەستدان و کیشەوگیروگرفتەکانیانی پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢١
بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
ژمارەی دەستگیرکردنی پەنابەران لەتورکیا ٢٠٢١
١٦٢،٩٩٦ سەدوو شەست و دووهەزاروو نۆسەدوو نەوەت نۆ پەنابەردەستگیرکراون کە ئەم ژمارەیە زیادی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢٠دا کە بریتی بوە لە ١٢٢هەزارو ٣٠٢ پەنابەر .
لەو ژمارەیەی ئەمساڵیش کە دەستگیرکراون ٤هەزارو ٤٠٨ پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقن کە لە پلەی شەشەمی پەنابەرە دەستگیرکراوەکاندان.
پەنابەرانی ئەفغانیش ٧٠هەزارو٢٥٢ پەنابەر لە پلەی یەکەم دێن پەنابەرانی سوریش بە ٢٣هەزارو ٤٦٩ لە پلەی دووەم دێن
لەپلەی سێیەمیش پەنابەرانی پاکستانین کەبریتیتین لە ١٦ هەزارو ١٣٣ پەنابەر
( سۆماڵی ٥٢٤١ / ئۆزپاکستان ٤٨١٧ / تورکمانستان ٤٣٤٠ / بەنگلادیش ٤١٧٤ / ئێرانی ٣٥٠٣ / فەڵەستینی ٣٤٩١ / پەنابەرانی ووڵاتانی تر ٢٣هەزارو ١٦٨ پەنابەر
ژمارەی ئەوپەنابەرانەی ژیانیان لەدەستداوە لەساڵی ٢٠٢١ لەتورکیا
بەداخەوە ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەساڵی ٢٠٢١ لەئاست ساڵی ٢٠٢٠دا زۆر زیادی کردووە
لەساڵی ٢٠٢١ ( ٤٠٣ ) پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە
لەساڵی ٢٠٢٠دا ( ٢٨٢ ) پەنابەر ژیانیان لەدەستدابوو
زۆرینەی قوربانیەکان لەنیودەریادا ژیانیان لەدەستداوە
کە بەدەیان پەنابەریان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانن کە لە خوارەوە ئاماژەی پیدەدرێت.
ئاماری داواکردنی مافی پەنابەریتی نێودەوڵەتی لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران UNHCR بەم شیوەیەیە:
لەساڵی ٢٠٢٠دا ٣١ هەزارو ٣٣٤ پەنابەر لەتورکیا داوای مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتیان کردبوو
بەڵام لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە کەمی کرد بۆ ٢٩هەزارو ٢٥٦ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی
هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانە:
یەکەم: گۆڕانکاری وەرگرتنی پەنابەر لەنێوان ڕێکخراوی UNHCR و سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
دووەم: بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
سێیەم : سەختکردنی مەرجەکانی وەرگرتنی پەنابەران لەلایەن سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاوە.
ژمارەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەولەتی لە UNHCR لەتورکیا لەئاست ساڵی ٢٠٢٠دا کەمی کردووە کە بەم شێوەیەیە:
لەساڵی ٢٠٢٠دا ٥هەزارو ٨٧٥ داواکاری مافی پەنابەرێتی نیودەولەتی
لەساڵی ٢٠٢١دا ٤هەزارو ٩٦١ داواکاری مافی پەنابەریتی نیودەوڵەتی لەڕیکخراوی UNHCR.
هۆکاری کەم داواکردنی مافی پەنابەرێتی نیودەوڵەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانە:
یەکەم: سەختکردنی پێدانی فیزا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن تورکیاوە
دووەم: بێ هیوابوونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەو گۆڕانکاریەی لە نێوان ڕێکخراوی UNHCR و سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیادا بەپێدانی دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەران بە تورکیا
سێیەم: سەخت وەرگرتن و ڕەتکردنەوەی کەیسی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچ بەرانی تورکیا
ئاماری دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانیان بەژیانی پەنابەرانەوە کردووە لەتورکیا
ژمارەی دەستگیرکردنی ئەوقاچاخچیانەی بازرگانیان بەژیانی پەنابەرانەوە کردووە زۆر زیادی کردووە
لەساڵی ٢٠٢٠دا ٤هەزارو ٢٨٢ قاچاخچی لەسنوری تورکیا دەستگیرکراون
لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە بەرزبویەوە بۆ ٧هەزارو ٩١٨
ئاماری داواکردنی ئیقامەی گەشتیاری و جۆرەکانی تری ئیقامە:
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لە ڕیزبەندی یەکەمدان بۆ داواکردنی ئیقامەی گەشتیاری و جۆرەکانی تری ئیقامە لەتورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا بۆ جارێکی تر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەر لە پلەی یەکەمدان کە بریتیە لە ١٦٣هەزارو ٧٧٥ داواکردنی ئیقامە لەو ژمارەیەش تەنها ٦هەزارو ٤٨٩ داواکردنی ئیقامە بۆ خوێندن بوە بەپێی ئامارەکە لە ٩٠% زیاتری ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و عێراق داوای ئیقامەیان کردووە گەنجان بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش IOM
ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەساڵی ٢٠٢١دا زۆر زیادی کردووە لە ئاست ساڵی ٢٠٢٠دا بەم شێوەیەی خوارەوە
لەساڵی ٢٠٢٠دا ژمارەی ژیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی پەنابەران لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپی بریتیبوە لە ٤هەزارو ٢٤٠ پەنابەر.
بەڵام بەداخەوە لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە بەرزبویەوو بۆ ٥هەزارو٧٣ پەنابەر
کە زۆرینەیان لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا ژیانیان لەدەستداوە.
تەنها لەساڵی ٢٠٢١دا ئەو پەنابەرانەی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا هەوڵی پەڕینەوەیانداوە بۆ ووڵاتانی ئەورووپا و تۆمارکراون بریتیە لە ١٧٦هەزارو ٤٠٦ پەنابەر
لەساڵی ٢٠٢١دا تەنها لە ووڵاتی ئەلمانیا ١٣ هەزارو ٣٧٥ هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە
ژمارەی ژیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی پەنابەران لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠٢١ بریتیە لە
٤٦هەزارو ٨٢ پەنابەر
کە تەنها لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
٢٨هەزارو ١٥٠ پەنابەر بێ سەروشوێن بوون و ژیانیان لەدەستداوە
کە لەو ژمارەیە تائێستا تەرمی ٢٣هەزارو ٣١٢ پەنابەر نەدۆزراونەتەوەو بێسەروشوێن بوون
سەبارەت بەهۆکارەکانی ژیان لەدەستدان و بێ سەروشوێن بوونی پەنابەر بەم شێوەیەیە:
١/ ٢٨،١٥٠ پەنابەر ژێرئاوکەوتن( خنکان )
٢/ ٧،٨٧٩ پەنابەر نادیار
٣/ ٣،٤٥٧ پەنابەر ڕووداوی ئۆتۆمبێل و گواستنەوەی مەترسیدار
٤/ ٢،٦٥٠ پەنابەر نالەباری کەش و هەواو نەبوونی ئاو و خۆراك
٥/ ٢،٣٤٩ پەنابەر توندوتیژی
٦/ ١،١٦١ پەنابەر نەخۆشی و نەبوونی چارەسەری پزیشکی و دەرمان
٧/ ٤٣٦ پەنابەر مردنی کوشندە
ژمارەی ژیان لەدەستدان وبیسەروشۆین بوونی هاولاتیانی هەریمی کوردستان لەساڵی ٢٠٢١دا بەم شیوەیەیە:
بەداخەوە ژمارەی ژیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوونی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان بریتیە لە زیاتر لە ١٠٠ پەنابەر کە زۆرینەیان لە دەریایی ئیجەو دەریایی سپی ناوەڕاست و کەناڵی نوکەندی دەریایی بەڕیتانیاو فەرەنسا وە هەروەها لەرووداوی تری نادیاردا ژیانیان لەدەستداوە و بەدەیان پەنابەری کورد بێ سەرو شوێنن و تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
فیدراسیۆن لە سەرەتایی ڕووداوەکاندا دەستی کردووە بەبەدواداچون بۆ پەنابەرە بێ سەروشوێن بوەکان و ئەو پەنابەرانەشی بەهۆکاری نادیار لەڕێگای ئەوروپاش ژیانیان لەدەستداوە. لەگەل زانیاری نۆێدا هەنگاو بەهەنگاو هەوالەکانی بڵاو دەکەینەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی