فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕازی بوە پەنابەرانی دیپۆرتکراو وەربگرێتەوە
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 14, 2018
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
516 Views
بەریتانیا-گرتوخانەی کۆڵن برۆک ١١/١٠/٢٠١٨:
بەنابەر (ب.س) کە خەڵکی شاری سلێمانیە لە گروتوخانەی دەستبەسەری کۆڵن برۆک نزیک فرۆکەخانەی هیسرۆ وە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەکەوە بەفەرمی ئاگادارکراومەتەوە کە فرۆکەخانەی هەولێرڕازی بوە بتنێرینەوەو لەماوەی چەند ڕۆی داهاتوودا دیپۆرت دەکریتەوە” هەروەها ووتیشی “ماوەی ١٦ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم هیچ کێشەیەکی یاسایم نیە”
ئەوەشی ووت” داوا دەکەم دەسەلاتدارانی هەولێر دەرگای فرۆکەخانەکان بەرووی پەنابەرانی دیپۆرتکراو دابخەن… وە ئەگەر دیۆرتی هەوڵێر بکرێمەوە کۆتایی بەژیانی خۆم دەهێنم “
لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە ڕاگیراون وزۆربەیان لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پاریزەریان بۆ گیراوە هاوکاری دەکرێن تا لەمەترسی دیپۆرتکردنەوە ڕزگاریان بێت.