سەدان پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاست رزگارکران
usr_web171_1
كانونی دووهم 28, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
247 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
کەشتی فریاگوزاری ( ئۆشن ڤایکنغ ) لە ڕێکەوتی ٢٤/١/٢٠٢١ لەسێ چالاکی رزگارکردندا ( ٣٧٤ ) پەنابەری تری رزگارکرد کە لەنێو ڕزگاربوەکاندا ئافرەتی دوو گیان هەبوەو ڕەوانەی دەروازە سنورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا کراون بۆ چارەسەرو ئاگاداربوون لەتەندروستیان
هەروەها ژمارەی منداڵانیش بریتی بوون لە ( ١٦٨ ) منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە لە نیوانیاندا ( ٣٥ ) منداڵ لە تەمەنی ( ٥) ساڵی دابوون وە ( ٢١ ) مندالیشیان تازە لە دایک بوبوون
شایەنی باسە
بەهۆی بەربەستەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناو توندوتۆڵکردنی سنورەکانی یۆنان و تورکیا
وە بەردەوامی ئاکامەکانی جەنگ نەبوونی ئەمنیەت لە کەناراوەکانی لیبیا
بە هەزارەها پەنابەر لەساڵی ٢٠٢٠دا لە کەناراوە دەریاییەکانی ( تونس و لیبیاوە ) هەوڵی پەڕینەوەیانداوە بۆ ئەورووپا لە ڕێگای ئیتالیاوە، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نیودەولەتیش زیاتر لە ( ١٢٠٠ ) هەزاروو دووسەد پەنابەر لە دەریایی سپی ناوەڕستدا لەساڵی ٢٠٢٠دا ژیانیان لەدەستداوە