لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
سەبارەت بەو بەلەمەی لەدەریایی ئیجە ژێر ئاوکەوت
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
دوای ئاگادارکردنەوەی لە ژیرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەران لەدەریایی ئیجەو ژیان لەدەستانی ژنێکی پەنابەری کورد لەگەڵ کەس و کاری قوربانیەکە پەیوەندیەکەیان پچڕا
هیوا ئەوەشی ڕاگەیاند بۆ دیاریکردنی چارەنوسی هاوسەری قوربانیەکە پەیوەندی کردووە بە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لەناوچەی ڕووداوەکە بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوە بەڵام لەهەمان کاتدا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا هەواڵی لەوبارەیەوە ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکاری و ئاشکراکردنی رەگەزنامەی پەنابەرەکان بکات
لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە بەلەمێکی پەنابەران لەجۆری یەخت توشی ڕووداوی ژێرئاوکەوتن بونەتەوە لەناوچەی دیدەم سەر بەشاری ئایدن کە هاوسنورە لەگەڵ شاری ئەزمیر دوای پشکنین و گەڕان ٩ پەنابەریان ڕزگارکردوەو تەرمی ژنێکی پەنابەریشیان لەدەریا دەرهێناوە
لەگەڵ ڕاگەیاندنەکەشدا وینەی ٩ پەنابەرە ڕزگاربوەکەیان بڵاوکردۆتەوە
چاوەڕوانی زانیاری زیاتربن