هیوا خدر : ئەو زانیاریانەی لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی بەو پەنابەرانەی لەسەرسنورەکانی تورکیا بەدەستی هێناوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە پەنابەران لەسەر سنورەکانی یۆنان و تورکیان سەخترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن و لەچاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆناندان بەڵام هێشتا یۆنان بەردەوامە لە داخستنی سنورەکانی وە بەکارهێنانی توندوتیژیش بەرامبەر بەو پەنابەرانەی دەپەڕنەوە خاکی یۆنان”
ڕێکەوتی ١٧/٣/٢٠٢٠ بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای شاری ئەدرنا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەواوی جیهاندا مەترسی زۆری هەیە لەنێو ئەو پەنابەرانەی سەر سنوریش بڵاو ببێتەوەو کە دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆیە داوای جێ بەجێکردنی داواکارییەکانی پەنابەرانی کرد لەلایەن یۆنانەوە
هەروەها لەدرێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە گیان لەدەستدانی ( ٣ ) پەنابەرکرد کە لەئاکامی توندوتیژییەکانی پۆلیسی یۆنانەوە گیانیان لەدەستداوە لەگەڵ برینداربوونی ( ٢١٤ ) پەنابەر بەسەختی کە هێشتا لە نەخۆشخانەن بۆ چارەسەر وەرگرتن
لەگەڵ پێدانی چارەسەر بۆ زیاتر لە ( ٧٠٠٠ ) حەوت هەزار پەنابەر لە کۆی ئەو ١٩ ڕۆژەدا بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژەوە لەلایەن پۆلیسی یۆنانیەوە پەنابەرەکان توشی تەنگە نەفەسی و کێشەی تەندروستی ببونەوە.
هەروەها پارێزگای شاری ئەدرنا ڕایگەیاند” درێژی سنوری نێوان تورکیاو یۆنان لەشاری ئەدرنا ( ٢٠٤ )”کم کە تەنها ( ١٢ )کم ووشکانیە بەدرێژای ئەو سنورەش زیاتر لە ( ١٤٧،٠٠٠ ) پەنابەری لێیە لە چاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆنانن ڕۆژ بەڕۆژیش ڕێژەیان زیاتر دەبێت.
لە ئێستادا دەیان پەنابەران لەنیوان سنوری تورکیاویۆنان لە هەڵومەرجیکی هێجگار سەختدا گیریان خواردوە لەژیردەوارو نایلۆندا لەم سەرمای زستانەدا ژیان بەسەر دەبەن ورۆژانە تەنها یەک ژەم خواردنیان بەردەکەوێت ئەویش دوای وەستان لەریزدا لە ٩بەیانی تا ئیوارەو بە ئومیدی ئەوەن سنورەکان بەڕوویاندا بکرێتەوە. هاوکات پشت وپیشیان بەهیزی سەربازی یۆنان و تورکیا تەنراوەوحکومەتی تورکیا هەڕەشەدەکات بەگەرانەوەی پەنابەران بۆ شارەکانی تورکیا.