سکرتێری فیدراسیۆن سەردانی کەمپی پەنابەرانی کرد لە دورگەی سامۆسی یۆنان

سەر لە بەیانی ٢٣ مەی ٢٠١٦ دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداری لەدۆخی پەنابەران سەردانی کەمپی دەستبەسەری پەنابەرانی کرد لە دورگەی سامۆس .

کەمپی سامۆس دەکەویتە بەرزای دورگەکەوە بە سیمی کارەبا دەوربەری چنراوە.. لەشکلی گرتووخانەیەکدا دروستکراوە و ژمارەی پەنابەران لەو کەپمەدا زیاتر لە ١٥٠٠ پەنابەرە کە زۆربەیان بەنابەری سوری و عیراقی وجەزائیری و پاکستانی وئەفغانی و ئیرانیین..سامۆس یەکیکە لە و دورگانەی نزیکە لەتورکیاوە کە تەنها یەککاتژمیر و نیو بە ریگای دەریایی دورن لە یەکەوە… بەپی ئامارەی نەتەوە یرگرتوەکان لە مانگی سپتامبەری پارەوە رۆژانە ١٥٠٠ پەنابەر لە تورکیاوە رویانکردۆتە دورگەی سامۆسی یونانی ودورگە بجوکەکانی دەوروبەری.

فهیمە حنسو عەلی کە خەڵکی شەنگالەو خاوەنی ٤مناڵە لەگەل هاوسەرەکەی خیری کرین عەلی لەدوای کارەساتی سەنگالەوە بەدەستی چەتە ئینسان کوژەکانی داعش دوان لە منالەکانی بریندارن ویەکێکیان پیویستی بەنەشتەرگەری خێرا هەیە بەلام تائیستا وەلامێکی لە لایەن حکومەتی یونانی و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە وەرنەگرتۆتەوە.. ووتی”ڕەیان پیویستی بە نەشتەرگەریە تەنها داوامانکردوە بەپەلە منالەکەمان بەرنە ئەسینا بۆ نەشتەرگەری بەلام ئەمانە ویژدانیان ناجوڵی ووەلامان نادەنەوە کارێکمان بۆ ناکەن..” عزیز محمد کە منالە ٢سالانەکەی لە باوەشدا بوو بەدەم فرمیسکی گریانەوە ووتی”لەدەست جەنگو مەرگ هەڵهاتین دەریایی ئیجەمان بڕی..، لیرە زیندانکراوین… وەک ئینسان مالەمان لەگەل ناکرێت ..هیچمان ناوێت بەس دەرمان بهێنن لەم زیندانە چارەنوسمان دیاری بکەن هیچمان پێ ناڵێن! هەفتەی دووجار کارمانەدانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لیرە دادەنیشن تەنها کاریان بووە بە تەماشاکردنمان هیچمان بۆ ناکەن و هیچمان پی ناڵێن..” نازد عبدوقادر دەڵێت” رۆژانە بەیانی و نیوەرو و ئیوارە سەیارەیەکی تویتای رەش دێت دەبێت ئیمەش لەوکاتەدا سەرە بگرین تا خواردنمان پی بدەن ..خواردنەکەمان سەمون و ماستە بەیانی وە شەو نیوەروانیش تەنها پاستەوپەتاتەیە وە دەبیت قبولی بکەین وەرەقەیەکیان پیداوین هەرسی ژەمە دەبیت ئەوە نیشان بدەینو ئیمزای بکەین تاخواردن وەربگرین..گەر ئەو وەرەقەیەمان پی نەبێت ئەوا خواردنمان پی نادرێت..” ئەوەشی ووت”رۆژانە وەفدی جیاجیا ئەوروپای دین بەلام تەنها بۆ تەماشاکردنمان دێن و هیچ ئیمکاناتی مادیمان پی نادرێت بۆ ئەوەی پیداویستیەکانی دیکەی رۆژانەمانی پی دابین بکەین..” عەزیز ئەو پەنابەرەی لەشەری ناوخۆدا کەمئەندام بووە خۆی و مناڵەکەی دەڵێت”هیچم ناوێت تەنها بم گەیەننە ئەڵمانیا پیویستم بە نەشتەرگەریە دۆخی تەندروستیم زۆر خراپە بەلام زیندانیان کردوین وئایندەمان دیار نیە لێرە..”وەسیم عبد ئەو پەنابەرەی سورییەی دەڵیت”داوامکردوە بمگێرنەوە بۆ سوریا تا لەم زیندانە داخراوە رزگارمان بێت.، خۆم و خێزانەکەم ..ئێمە بازرگانیمان پیوە دەکرێت لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە..”بێزاری و تورەی بەرهەقی پەنابەران بەرامبەر بە مامەلەی نەشیواو نا ئینسانی بەرپرسیارانی کەمپەکە سیما ی بەرجەستەی هەمویان بوو …ئەمانەو دەیان چیرۆکی تر داستانی کارەستباری پەنابەران بوو دەیانگێرایەوە بەتورەی ئازارەکانی خۆیان دەردەبری داوایان دەکرد بە هانایانەوە بچن..

سکرتیری فیدراسیۆن دوای گۆیگرتن لەپەنابەران وتەواوی هاوپشتی خۆی بۆ داوا رەواکانی ئەوان دەربڕی خۆی بە شەریک زانی لە معاناتوئازارەکانیان ..پاشان لەسەر سیاسەت و مەرامەکانی حکومەتەکانی ئەوروپا وپیویستی ئاشنا بوون بە مافەکانی خۆیان ورێکخستنی ریزەکانیان بۆ داسەپاندنی داواکاریەکانیان بەسەر بەرپرسیارانی کەمپەکە و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان قسەی بۆکردن ..هەروەها لەسەر تەجروبەکانی پەنابەران وگرنگی کاری رێکخراوەی ودەستخستنە نیو دەەستی یەک لەگەل پەنابەرانی هاوشیوەی خۆیان وهاوپشتی و هاوخەباتی بە رێکخراوە ئینسان دۆستو پەنابەریەکان وەک رێگایەکی کارساز وعەمەلی وچەندین نمونەی سەرکەوتنی خەباتی یەکرتوانەی پەنابەرانی باسکرد…هاوکات لەسەر گرنگی هەلبژاردنی جەند نۆێنەرێک کە بتوانن بەشێوەیەکی واقعی داخوازیەکانی خۆیان بخەنە روو تا پشتیوانی دەرەوەی بۆ کۆبکریتەوە.. ولە میدیادا بەرجەستە بکریت..هاوکات سکرتیری فیدراسیۆنی پشتیوانی بی دریغی فیدراسیۆنی لە داواکاریەکانیان ڕاگەیاند بەڵینی پێدا ن لە پالو هەوڵ نارەزایەتی بەرهەقی ئەوان فیدراسیۆن رادەوەستیت و هەوڵ ئەدات پشتیوانی جیهانی بۆ رابکیشیت.

پەنابەرانی کەمپی سامۆس سەرباری خۆشحالیان، ژمارەیەکیان لیستی ناو وە کیشەکانی خۆیان لیستکردو دایانە دەستی سکرتێری فیدراسیۆن تا ئەویش بەدوادا چوونی بۆ بکات.

بۆ رۆژی دوایی ژمارەیەک لەو پەنابەرانە دوبارە چاویان کەوت بە سکرتیری فیدراسیۆن لەسەر پیویستی خۆرێکخراوبوون وبەرێخستنی ناڕەزایەتی بەشیوەیەکی شارستانیانە قسەوباسیان گۆرێوە.

 

samos.

 

IMG_0308

 

IMG_0301

 

IMG_0288

 

IMG_0282

 

IMG_0281

 

IMG_0273

 

IMG_0277

 

IMG_0308

 

IMG_0312

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *