دوای ئەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، بانگەوازێکی بۆ کۆمەککردنی ناردنەوەی تەرمی پەنابەرێکی کورد، بڵاوکردوەو زۆرێک لە مرۆڤدۆستان وئازادیخوازان بەدەم بانگەوازەکەوە چون، بەوبۆنەیەوە سکرتاریتی فیدراسیۆن سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوەو هاتوه: “فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی سوپاسی هەموو ئەو مرۆڤ دۆست و ئازادی خوازانە دەکات، کە بەدەم بانگەوازەکەمانهوه هاتن و کۆمەکی خۆیان بەخشی ، لهخۆبردوی و دلسوزیان نواند لە هاوکاریکردنی ناردنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی بولگاریا”
ههروهها سکرتاریتی فیدراسیۆن دهڵیت”فیدراسیۆنی وێڕای سوپاس و پێزانین، ڕایدەگەیەنێت ئەم ڕۆحە مرۆڤدۆستی و گیانی هاوکاریکردنە، ئێمە لەسەر کارەکانمان بۆ پەنابەرانی عێراقی و کوردستان سورتر دەکات و دەشبێتە وزەو باوەڕێکی زیندوی بەهاناوەچونی پهنابهران”
پهنابهر سامان، کە هاوڵاتیەکی شاری سلێمانی بوەو ڕۆژی ٢١ئۆگەست لە سلێمانییەوە ڕودەکاتە تورکیاو دواتر بە یەختێک لەگەڵ دەیان کەسیتر بەڕێگەی دەریادا ڕوەو ئەوروپا دێن، بەڵام دوای ئەوەی یەختەکەیان دەکەوێتە بۆسەی پۆلیسی ڕۆمانیا، بەمەبەستی خۆدەربازکردن لە سنورداشکردنەوە خۆی هەڵدەداتە ناو دەریا، بەداخەوە دوای دیارنەمانی و بەدواداچونی کەسوکاری و فیدراسیۆن، زانرا ئەوتەرمەی لە بنکەیەکی تەندروستی بولگاریایە، تەرمی سامانە.
هەر ئەوکات و لە بانگەوازێکدا، فیدراسیۆنی سهراسهری پەنابەرانی عێراقی، ڕووی لە مرۆڤدۆستان کردو ڕایگەیاند” پێویستمان بە درێژکردنی دەستی هاوکاری مرۆڤدۆستانەی ئێوەیە، بۆ ناردنەوەی تەرمەکەی بۆ سلێمانی”.
فیدراسیۆن، تەواوی ئەو هاوکارییەی پێی گەیشت کە بڕی 1260 پاوەند بووکه کردیه1600 دولاری ئهمریکی، ڕەوانەی کردوە بۆ ناردنەوەی تەرمەکەو بڕیارە لەم ڕۆژانەدا تەرمی ئەو پەناخوازە دوایی گهیشتنی وهکالهتی کهسوکاری به دهزگا پهیوهندیدارهکانی بوڵگاریا بگاتەوە باوەشی کەسوکاری لە سلێمانی.
فیدراسیۆن له نزیکترین دهرفهتدا لیستی ناوی هاوکاریهکان رادهگهیهنیت.