سه‌رخه‌تی هه‌وڵه‌کان و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران .

 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ماوه‌ی 6مانگی رابردودا زنجیره‌یه‌ک چالاکی بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران  له‌ چه‌ند ولات ئه‌نجامداوه‌ که‌ لێره‌دا سه‌رخه‌تی ئه و چالاکیانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

به‌ریتانیا:

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌پێناو وه‌لام به‌کێشه‌وگرفته‌کانی په‌نابه‌ران  وه‌پێشه‌که‌ش کردنی کۆمه‌ک و پشتیوانیان له‌ماوه‌ی رابردوادا ده‌یان هاوکاری پێشکه‌ش به‌و که‌سانه‌کردوه‌ که‌  داوای مافی په‌نابه‌ریان له‌ به‌ریتانیادا کردوه‌ وه‌هه‌روه‌ها فیدراسیۆن  ڕێنمایی ودابینکردنی پاریزه‌رونامه‌ی پشتیوانی بۆ پشتگیری له‌که‌یسه‌کانیان ویارمه‌تی له‌بواری جۆراجۆری گرفتی کۆمه‌لایه‌تی،ته‌ندروستی وخیزانی تا ڕێنمایکردن بۆ تێکه‌لاو بونو ئاشنا بونیان به‌ شێوه‌ی ژیان له‌ به‌ریتانیادا له‌و بواره‌دا:

  • نامه‌ی پشتگیری بۆ که‌یسی 55 په‌نابه‌ر نوسراوه‌ که‌ له‌به‌ریتانیا داوای مافی په‌نابه‌ریانکردوه‌.

  • هاوکاری ویارمه‌تی پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی دوو ته‌رمی په‌نابه‌ری کوردی کردوه‌ که‌ له‌دوو رووداوای جیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

  • هاوکاری که‌یسی 4په‌نابه‌ریکردوه‌ که‌ به‌هۆی ژیانی په‌نابه‌ریوه‌ توشی گرفتی ده‌روونی بوون له‌وهاوکاریانه‌ که‌ فیدراسیۆن کردوتی(سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌،گرتنی پاریزه‌ر،ناردنی نامه‌ی پشتیوانی ،په‌یوه‌ندیگرتن به‌ که‌سوکاریان وریکخستنی په‌یوه‌ندی بۆیان به‌ریگای ڤایبه‌رو سکایپ،ناردنی کتیب ،به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی چاودیری پزیشکه‌کان..تا هه‌ولدان بۆ گیرانه‌وه‌یان بۆ ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگا..

  1. له‌مانگی ئایاری 2017تا مانگی 2ی2018 فیدراسیۆن کۆمه‌ک هاوکاری به‌54په‌نابه‌ر کردوه‌ که‌ له‌گرتووخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی(Campsfield House, Oxfordshire

  2. Brook House, Gatwick

  3. Colnbrook, Middlesex

  4. Dungavel House, South Lanarkshire

  5. Harmondsworth, Middlesex

  1. Larne House, Antrim

  2. Morton Hall, Lincolnshire

  3. Pennine House, Manchester

  4. The Verne , Dorset

  5. Tinsley House, Gatwick

  6. Yarl’s Wood, Bedfordshire

  7. Cedarsnear Gatwick( run by Barnardos)

له‌وانه‌ 31 په‌نابه‌ریان به‌هۆی که‌مپه‌ینی فیدراسیۆنه‌وه‌ له‌ گرتوخانه‌کان ئازادکراون وپاریزه‌ریان بۆ گیراوه‌ 8 له‌و په‌نابه‌رانه‌ پیچه‌وانه‌ به‌خواستی خۆیان دیپۆرتی هه‌ولیرو به‌غداکراونه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌مویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان بوون.سه‌باره‌ت به‌و  په‌نابه‌رانه‌:

-فیدراسیۆن خۆپیشاندانی بردۆته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا له‌ له‌نده‌ن

-راکێشانی پشتیوانی یه‌کیتی کریکاریه‌کانی به‌ریتانیاو رێکخراوه‌ چه‌پ وڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری بۆ‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران ودژ به‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ عێراق.

-ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئاگادارکردۆته‌وه‌

-نامه‌‌ی ناره‌زایه‌تیو ئیمزای له‌ئاستی رای گشتیدا کۆکردۆته‌وه‌

-په‌یوه‌نی به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌وشؤێنانه‌وه‌ کردوه‌ که‌ په‌نابه‌ران تیا نیشته‌جی بوون.

-په‌یوه‌ندی به‌که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌وه‌کردوه‌ .

-نامه‌ی ناره‌زایه‌تیو به‌یانی رۆژنامه‌گه‌ری بلاوکردۆته‌وه‌  وهه‌واله‌کانی له‌نیو میدیاکاندابلاوکراوه‌ته‌وه‌.

-نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی هیلی ئاسمانی (قه‌ته‌ر،هیلئ ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی،هیلی ئاسمانی تورکیا ..)کردوه‌

-نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردسیان وحکومه‌تی عێراقی کردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وهاوکاریان خستویانه‌ته‌ پرۆسه‌ی دیپۆرتی په‌نابه‌رانه‌وه‌

-ده‌یان به‌لگه‌و زانیاری له‌سه‌ردۆخی عێراق کوردستان خستۆته‌ به‌رده‌م رای گشتی وحکومه‌تی به‌ریتانیاو دادگاکان له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

-دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌و په‌نابه‌ره‌ گیراوانه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌.

  • 16 په‌نابه‌ر به‌هۆی هاوکاری و هه‌وله‌کانی فیدراسیۆنه‌وه‌ وه‌لامی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتوه‌که‌ زۆربه‌یان خێزان ومناڵن.

  • رێکخستنی جه‌ندین‌ چالاکی کۆرو ئاهه‌نگی وبۆنه‌ی جۆراجۆر له‌به‌ریتانیا له‌وانه‌ (کۆری فکری سه‌باره‌ت به‌ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری،کوشتنی رۆژنامه‌نوسان، دۆخی په‌نابه‌ر یه‌زیدیه‌کان وژنانی رزگار ببوی ژیر ده‌سه‌لاتی داعشو شه‌ری موسڵ،8مارس،شه‌وی هاوپشتی له‌گه‌ل په‌نابه‌ران،که‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ئاواره‌کان..

  • ته‌رجه‌مه‌کردنی جه‌ندین به‌لگه‌ وزانیاری بۆ په‌نابه‌ران له‌سه‌ر(جۆنیتیداوای مافی په‌نابه‌ری،راکیشانی خیزان،بون به‌هاولاتی بوون..

  • له‌دادگای ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ردا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌داوای په‌نابه‌ریان به‌شداریکردوه‌.

·     فیدراسیۆن توانی لە کۆنفرانسی سالانەی یەکیتی خزمەتگوزاری وگشتی وبازرگانی(PCS)   بە بەشداری ٧٠٠ نۆینەر لە ئاستی بەریتانیا وسکوتلەندە   کە سێ ڕۆژی خایاند لە برایتن، لە پیشنیارێکدا دەنگیاندا بە پشتیوانی لەکەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  دژ بە ناردنەوەی پەنابەران.

فه‌ره‌نسا:

– فیدراسیۆن له‌ ماوه‌ی 8مانگی رابردودا هاوکاری ونامه‌ی پشتیوانی بۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ په‌نابه‌رانکردوه‌ که‌ له‌ فه‌ره‌نسا داوای مافی په‌نابه‌ریانکردوه‌ له‌وانه‌ 8په‌نابه‌ر ئیقامه‌ی 10سالیان وه‌رگرتوه‌ دوایی ناردنی نامه‌ی پشتیوانی له‌ریگای پاریزه‌ره‌که‌یانه‌وه‌ بۆ دادگاو ده‌زگا ره‌سمیه‌کانی حکومه‌تی فه‌ره‌نسا.

-ناردنی نامه‌ و به‌لگه‌ له‌سه‌ر په‌نابه‌ریک  بۆ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی فه‌ره‌نسا که‌ ماوه‌یه‌ک له‌ فه‌ره‌نسا بۆ سه‌روشؤین بوو.

ئیتالیا:

-ناردنی نامه‌ی پشتیوانی بۆ 6په‌نابه‌ر که‌ له‌ ولاتی ئیتالیا داوای مافی په‌نابه‌ریانکردوه‌ له‌ ڕێگای پاریزه‌ره‌کانیانه‌وه‌.

-هاوکاری بۆ ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی په‌نابه‌ریک که‌ له‌رووداوایکی نه‌خوازراودا له‌ 30 ئۆکتۆبه‌رگیانی له‌ده‌ستدا له‌ ریگای که‌سانی هه‌لسوروای مه‌یدانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران.

-په‌یوه‌ندی به‌ گروپی watch the medسه‌باره‌ت به‌دیار نه‌مانی یه‌ختیک که‌ سه‌رنشینه‌کانی ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ر بوو.

بولگاریا:

-له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی په‌نابه‌رێک له‌بولگاریاوه‌ بۆ کوردستان چه‌ندین نامه‌و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی ودیدار له‌گه‌ل بالۆیزخانه‌ی بولگاریا سازدراوه‌ وهه‌ر له‌وباره‌وه‌ نامه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی بولگاریا کراوه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگای راگه‌یاندن چاوپێکه‌وتنکراوه… سه‌رئه‌نجام دوایی سی مانگه‌ توانرا ته‌رمی ئه‌و په‌نابه‌ره بگاته‌وه‌ کوردستان.‌

-نامه‌ی ناره‌زایه‌تی ئاراسته‌ی حکومه‌تی بولگاریاکراوه‌ سه‌باره‌ت به‌راگرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ په‌نبه‌ران له‌ گورتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی بولگاریا وداوای ئازادکردنیانکراوه‌.

تورکیا:

راپۆرتی فیدراسیۆن لەتورکیا

١ بەردەوام  رۆژانە هەواڵی جۆراجۆری پەنابەران بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گیراون لەدەریای ئیجەو یاخود لەتورکیا دەسگیر کراون و وە سکرتارێتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە پەنابەران لەزیدانەکانی تورکیا زیندانن کە بەقاچاخ رۆیشتوون دواتر لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسگیر کراون

٢  بەردەوام لەفەیسبووک وە بەلایڤیش به‌نابه‌ران وخه‌لکی کوردستان به‌گشتی ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ وە کە نەکەونە داوی هەندێک کەسەوە گوایە بەناوی ئەوەی لەرێگای یوئێنەوە یاخود بەڤیزە رەوانەی وڵاتانی کەنەداو چەند وڵاتی دیکەیان دەکەن و بەم جۆرەش پارەیان لێ وەرگیراوە  پارەکەی خوراوە.

٣ سەبارەت بە بارودۆخی پەنابەرانی کوردیش لەتورکیاو درەنگ چاوپێکەوتن و راگرتنیان لەچاوەروانی چەندین جار نامە ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کردوە .UNHCR

 ٤لەسەر چه‌ند  کەیسی تایبەتی په‌نابه‌ران رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانمان وه‌ک نۆینه‌ری فیدراسیۆن له‌ تورکیا ئاگادار کردۆتەوە لەئەنقەرە کە ئەو کەیسانە بەجدی هەرەشەیان لەسەرە

٥  بەهۆی ئەوەی کە نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیم لەتورکیا رۆژانە تەلەفۆن ونامەی زۆرم بۆ دێت سەباەرت بە وەزعیەتی یوئێن و وەزعیەتی پەنابەران لەتورکیاو  بەرجاو روونیان بۆ دەکەم هەرپرسیارو قسەیەکیان هەبووبێت وڵامیان دەدەمەوە

٦ پەنابەرانێک کە داوای نامەی پشتیوانی فیدراسیۆنیان کردوە بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە کەیسەکانیان کە لەرێگەی منەوە داوا کراوە نامەی پشتیوانیمان بۆ ناردون

٧ لەرێگەی منەوە بڕی ١٥٠دۆلار هاوکاری پەنابەرێکی کورد کراوەلە تورکیا

٨ بەردەوام کەسوکاری پەنابەرە بێسەرو شوێنەکان پەیوەندیان پێوە کردوم داوای چارەنوسی ئازیزانیان دەکەن  منیش بەڵێنم پێ داون کە فیدراسیۆن هەمیشە لەهەوڵی دۆزینەوەی چارەنوسی پەنابەرە بێسەو شوێنەکاندایە

٩ برای پەنابەرێکی بێسەروشوێن کە نزیک ٦مانگ براکەی چارەنوسی دیار نەبوو  دوا جار دوای بەدواداچونم بۆ ئەو پەنابەرە خۆشبەختانە پەنابەرەکە پەیوەندی بەفیدراسیۆنەوە کردوەوکە لەژیاندا ماوە بەس بەهۆکاری ئەمنیەتی نەیوست شوێنی ئاشکرا بکرێت  دواتر منیش هەواڵی لەژیاندا مانی براکەیم پێ راگەیاندو خۆشبەختانە سەلامەت بوو.

دوایین که‌مپینمان له‌ ڕێگای سکرتارێتی فیدراسیۆنه‌وه‌ بۆ ئازادکردنی 36په‌نابه‌ره‌ که‌له‌ ئه‌ده‌نه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن له‌باره‌وه‌ رێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسنال وهیومه‌نرایت وه‌چ ووه‌زاره‌تی ناوخۆی بۆ کاروباری په‌نابه‌ران ورێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ ئه‌ستمبول وپاریزه‌رێک ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌و داوای ده‌ستبه‌جی ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ کراوه‌ به‌زمانی تورکی وئینگلیزی له‌گه‌ل لیستی ناوی په‌نابه‌ره‌کان.

رۆژ عەزیزی .. نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری ەپانبەرانی عێراقی لەتورکیا

ئه‌ڵمانیا/شاری کالسرۆ:

 له ماوه ى رابردو فيدراسيونى سه راسه رى په نابه رانی عێراقی هاوکاری وڕێنمای وته‌رجه‌مه‌ی بۆ په نابه رانی به گشتی وه به تایبه تی په نابه رانی له خوار ته مه ن ۱۸سال له که مپی گه وره ی شاری کارلسرو وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئه‌نجامداوه‌. هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ جه‌ندین خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی له‌گه‌ل رێکخراوه‌کانی داکۆیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌و شاره‌.بۆ پشتیوانی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران …

.
به کر حه مه د نوینه ری فیدراسیون له المانیا

ئه‌لمانیا /به‌رلین:

کردنه‌وه‌ی په‌یجیک له‌ فه‌یس بووک به‌مه‌به‌ستی هاوکاری وئاسانکاری و رێنمای سه‌باره‌ت به‌ یاساکانی ئه‌لمانیا سه‌باره‌ت به‌ په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانی له‌ ولاتی ئه‌لمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.به‌رپرسی په‌یج چنار عه‌لییه‌  بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م په‌یجه‌ بکه‌ن.

IFIR in Deutschlandفیدراسیۆنی پەنابەران لە ئەڵمانیا

 

14/4/2018

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *