زانیاری سەرەتایی بۆ ئەو پەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیا بەشی پێنجەم:
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 12, 2021
ماڵهوه
141 Views
بەشی پێنجەم:
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)
٢-٣ کەمکردنەوەی دەستکەوتەکان
لە هەندێك حاڵەتی تایبەتیدا ، دەستکەوتە سەرەتاییەکان ( بە شێوەێکی کاتی ) کەم دەکرێنەوە ( سەیری بەشی ١ بۆ ٢ بکە ) ئەگەر ئەمە ڕوبدات ، ئەوکاتە تەنها خواردن و شوێنی حەوانەوە ( لەگەڵ سیستەمی گەرم کردنەوە ) و چاودێریی تەندروستی وەردەگریت .
کەمکردنەوەی دەستکەوتەکان بەپێی بەرپرسیارێتی تۆ ڕودەدات ، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا
# ئەگەر پاسپۆرتەکەت یاخود جێگرەوەی پاسپۆرتەکەت یاخود دوکێۆمێنتی پێویستی تر نەدەیتە دەستی دەسەڵاتی پەیوەندیدار بۆ مەبەستی ڕونکردنەوەی ناسنامە.
# ئەگەر چاو پێکەوتنەکەت بۆ مەبەستی پێشکەش کردنی داواکاری پەنابەری لە لقی پەیوەندیداری نوسینگەی فیدراڵی کۆچکردن و پەنابەری لە دەستدا.
# ئەگەر لە کاتی پرۆسەی بەڕێوەبردنی داواکاری پەنابەری زانیاری تایبەت بە ناسنامەکەت یاخود ڕەگەزنامەکەت ڕەت بکەیتەوە .
# ئەگەر ڕەتی بکەیتەوە لە ئامادەبوونی کۆڕسێکی گونجاوی یەکخستن یاخود پێوەرێکی گونجاوی یەکخستنی پەنابەری .
# ئەگەر ئەو کارەی پێت ڕاسپێردرا ڕەتی بکەیتەوە بەگوێرەی بەشی ٨بۆ٢ کە دواتر بڵاوی دەکەینەوە .
درێژەی هەیە…….
عمرئەحمەد هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا