ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بەرپرسن لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی لەلایەن رژێمی سوریاوە بێ سەروشۆێنکراون
usr_web171_1
شوبات 22, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
303 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بەرپرسن لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی لەلایەن رژێمی سوریاوە بێ سەروشۆێنکراون
هیوا خدر بە ناوەندی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”بەپێی ڕاگەیاندنەکانی سوریا لە ڕیکەوتی ١١/٢/٢٠٢١ ( ١٠٦ ) سەدوو شەش پەنابەری سوری کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە کە بەهۆی جەنگ و نائارامی سوریاوە یەوە روویان لە لوبنان کردبوو لەوێش لەبەر سەختی ژیانیان و نا ئارامی بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپی لەلایەن دوو قاچاخچی لوبنانیەوە بۆ هەرکەسێک بڕی(٦٠٠)سەس سەد دۆلاری ئەمەریکیان لیوەردەگیریت بۆ مەبەستی گەیاندنیان بە ( قوبروسی یۆنانی ) بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەك لەدەریا خۆیان لە کەناری دەریایی شاری (تەرتوسی ) سوریا دەبینەوە کاتێك دەگەنە کەنارەکە بەلەمەکەیان بەهۆی سەختی شەپۆلەکانی دەریاکەوە بەر بەردێکی گەورەی دەریاییەکە دەکەوێت ناچار دەبن سەرجەمیان دابەزن ..”
هەروەها “هەر بەپێی ڕاگەیاندنەکانی سوریا ئەو شوێنەی پەنابەرەکان خۆیان تیدا بینیوەتەوە سەر بە کۆمپانیایەکی سوری گواستنەوەی دەریاییە ئەو کۆمپانیایەش هەواڵەکەیان پشت ڕاستکردۆتەوە رایانگەیاندووە دوای بینینی پەنابەرەکان لەدەریاو وە تێکشانی بەلەمەکەیان هیزی دەریایی سوریایان ئاگادار کردۆتەوە “.
ئەوەش هاتووە”ڕاگەیاندنەکانی سوریا ئاماژەیان بەوەشدا لەسەرەتایی ڕووداوەکە یەکێك لەپەنابەرەکان ڤیدیۆی کاتی تێکشکانی بەلەمەکەیان لە کەناری دەریایی سوریا لەپێگەی ئەکاوەنتی فیسبوکی خۆی بڵاو کردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە کە سەرجەم پەنابەرەکان لەلایەن هێزی دەریایی سوریاوە دەستگیرکراون بەشێکیان ئازاد کراون وە بەشێکیان بێ سەرو شوێنن بەڵام بە ماوەیەکی کەم لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە لەلایەن ئەو پەنابەرەوە ئەویش بێ سەرو شوین بوەو ئەکاوەنتی فیسبوکەکەشی بەتەواوەتی داخراوە.”
هیوا ئەوەشی ووت”ئێمە ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بە پەرپرس دەزانیین بۆ دەست بەجێ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرانەی لەلایەن رژێمی سوریاوە بێ سەروشۆێنکراون”