چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٠/٤/٢٠٢١ لەسنوری دەریایی شاری چانکالێ ( ٣٤ ) سی و چوار پەنابەر ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن دەبنەوە بەهۆی خۆڕانەگرتنی بەلەمەکەیان کە چوبووە هەر لەسەرەتایی ڕووداوەکە تەلەفون دەکەن بۆ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاو سەرجەمیان رزگاردەکرێن و رەوانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران
ئەزمیر:
لەڕێکەوتی ٢١/٤/٢٠٢١ لە دوو کات و دوو شوێنی جیاوازدا هەریەک لە ناوچەکانی ( چەشمە و دیکیلی ) سەر بەشاری ئەزمیر ( ٦٦ ) سەست و شەش پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابونەوە
ئایدن:
ڕێکەوتی ٢٢/٤/٢٠٢١ لەسنوری دەریایی شاری ئایدن ( ٢٨ ) بیست و هەشت پەنابەر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا دەکرینەوەو لە گەڕانەوەیاندا ڕووبەرووی مەترسی دەبنەوەو لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە رزگار دەکرێن
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا