دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 17, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
134 Views
وان:
ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی بیتلیس لەشاری وان لەکاتی بەڕێکەوتنی کۆمەڵێک پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلێکی مینو بوسدا بۆ ئیستەنبوڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ٧٠ پەنابەرو قاچاخچیەک و شۆڤێری مینوبوسەکەش دەستگیرکران
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا ٢٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابونەوە
هەمان ڕێکەوت هەر سەر بەشاری مۆغەڵا لەناوچەی بۆردور ١١ پەنابەر ڕزگار کران کە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن ببونەوە
ئایدن:
ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٣٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا