دیپۆرتی پەنابەرێک بۆ بەغدا
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 25, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
841 Views
علی کەریم ئەو پەنابەرە عێراقییەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ٢٣ ئۆکتۆبەر دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی فیدراسیۆن ڕایگەیاند “ڕۆژی پینج شەمە دوای ئەوە پاریزەرەکەم کۆمەلێک بەڵگەی تازە سەبارەت بەکیشەکەم وەنامەی پشتیوانی بۆ کەیسەکەم لەلایەن فیدراسیۆنەوە پیشکەشکرد لە دادگا، بریاری ناردنەوەکەم ڕاگیرا وهەمان ڕۆژ کاتژمیر ٥بەکاتی لەندەن لەگرتووخانەی دەستبەسەر ئازادکرام”
علی ئەوەشی ووت”بەناوی خۆم وکەسوکارەمەوە زۆر سپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەم بۆ رزگارکردنی ژیانم لەمەرگ ئەگەر دپپۆرتی بەغدا بکرامایەوە بەدڵنیایەوە هیزە میلیشیاکان کۆتاییان دەهێنا بە ژیانم .هەربۆیە دەڵیم فیدراسیۆن بۆ هەموان پیویستە”
لەبەیانێکی ڕۆژنامەگەریدا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە بڵا بۆتەوە فیدراسیۆن داوا لە رێکخراوە پەنابەری وئینسانی یەکیتی کریکاریەکان دەکات کە”نامە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن بۆ ئازادکردنی علی کەریم وسەرجەم پەنابەران لەگرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا وڕاگرتنی سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق”
هاوکات لەنامەیەکی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بۆ تریزە مەی وەزیری ناوخۆ داوادەکات”ئەگەر علی دیپۆرتی عیراق بکرێتەوە ڕووبەرووی مەرگ دەبێتەوە هەربۆیە داواتان لیدەکەین بە بڕیاری ناردنەوەی بەزۆری علی دا بچنەوە وئازادی بکەن لەگرتووخانەی دەستبەسەرو وبەچاوێکی ئینسانیانە لە کێشەکەی بڕوانن”