دیپۆرتی پەنابەرێکی کورد بۆ فرۆکەخانەی بەغدا ڕاگیرا
usr_web171_1
ئهیلول 13, 2018
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
510 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
دیپۆرتی پەنابەرێکی کورد بۆ فرۆکەخانەی بەغدا ڕاگیرا
لەندەن-گرتوخانەی کۆلنبرۆک:
سەر لەبەیانی ئەمرۆ ١٣سپتمبەر ئەو پەنابەرە کوردەی بریار بوو پێچەوانە بە خواستی خۆی لە ڕێگای هێلی ئاسمانی قەتەریەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی بەغدا بکریت، دیپۆرتی ڕاگیرا.
پەنابەر(ب.س) لە گرتوخانەی کۆلنبرۆکەوە بە سکرتاریتی فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند”خەڵکی شاری سلێمانیم و ماوەی زیاتر لە ١٥ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم وەهیچ کێشەیەکی یاسایم نەبوە لەوڵاتی بەریتانیا”
ئەوەشی ووت “کاتژمێر ٤بەیانی ٦کۆماندۆی گرتوخانەکە هاتن و لەخەوهەلیانساندم و ووتیان:خۆت ئامادە بکە دەتنێرینەوە کوردستان، پاشا ئەوەی بردمیانە فرۆکەخانە گاتوویک ،کاتژمیر ٨ی بەیانی لەنیو ڤانەکەدا پیان راگەیاندم دیپۆرتت راگیراوە”
ئەو پەنابەرە ئەوەشی ووت”دوایی گرتنم هێنایانمە گرتووخانەی کۆلنبرۆک نزیک فرۆکەخانەی هیسرۆ وپاشان فیدراسیۆنم ئاگادارکردوەو ئەوانیش هاوکاریان کردم وە من لە هەوڵەکانی فیدراسیۆن ئەوپەری سپاس گوزارم”
لە ئێستادا زیاتر لە ١٢ پەنابەری کورد کە هاولاتی هەرێمی کوردستانن لە گرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا دەستبەسەرن وبریارە بەزۆرە ملی دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە، لەوبارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەوڵەکانی بەردەوامە لە پێناو ئازادکردنی ئەو پەنابەرانە.