دوو هەواڵ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لەکەمپەێکی دیکەی پەنابەران لە یۆنان ئاگر کەوتەوە
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 3, 2020
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
388 Views
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢٠ بۆ جاری دووەم ئاگرێك لە نزیک کەمپی پەنابەران لە دوورگەی ساموس لە یۆنان کەوتەوە کە بوە هۆی سوتاندنی سێ کوخی پەنابەران بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە
لەلایەن پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەش توانرا بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیسی ناوچەکە لەگەڵ بەرگری شارستانی دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە کە پێیان وایە ئاگرەکە بە ئەنقەست کرابێتەوە.
هەروەها پۆلیس دەستگیرکردنی پیاوێکی سوری تەمەن ٤٢ ساڵ و گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەتۆمەتی ئاگرتیبەردانی بە ئەنقەست لەکەمپەکە ڕاگەیاند.
لە ئەڵمانیاش بۆ بەهاناوەچونی پەنابەرانی یۆنان خۆپیشاندان ڕێکخرا
هەر سەبارەت بە بارودۆخی پەنابەران لەیۆنان بەتایبەتی دوورگەکان وە زۆر تایبەتر دوورگەی لیسفوس کە لەماوەی ڕابردوودا لە کەمپی مۆریا ئاگرێك کەوتەوە کە ( ١٣،٠٠٠ ) سیانزا هەزار پەنابەری تیدادەژیا بەو هۆیەوە هەزارەها پەنابەر بێ شوێن مانەوەو کەوتنە سەرجادە
هەرچەندە ئەڵمانیا ڕایگەیاند زیاتر لە ( ١٥٠٠ ) پەنابەر لەو کەمپە وەردەگرێت بەتایبەتی ئەوانەی مافی پەنابەرێتیان بەدەست هیناوە
بەڵام دۆێنێ ڕێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢٠خۆپیشاندانێکی فروان لە بەرلین ئەنجامدرا بۆ پشتگیریکردنی پەنابەرانی یۆنان بەتایبەتی پەنابەرانی کەمپی مۆریا لەدوورگەی لیسفوس. خۆپیشاندەران داوایان لە ووڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا کرد بەهانای پەنابەرانی یۆنانەوە بچن وەریان بگرن
لەنێو خۆپیشاندەرەکانیشدا بەدەیان هەلسوراوی مەیدانی پەنابەری دیاری تیدابوو.
هەروەها مامی (ئالان کوردی ) یەکێک لە وتاربێژانی خۆپیشاندانەکە کە لە لێدوانێکی بۆ ڕاگەیاندنەکان ووتی ئیمە کەنەمان توانی خێزانەکانی خۆمان ڕزگاربکەین با ئێستا ئەو خێزان و کەسانە ڕزگاربکەین کە ژیانیان سەختەو پێویستیان بەئێمەیەو تواناو دەسەڵاتیان نیە.
هەڵسوراوێکی تری دیاری ئەڵمانیاش بەناوی ( سۆنیا بوبریك ) بۆ ڕاگەیەندنەکان ووتی ئەڵمانیا شوێن وتوانای لە ( ١٥٠٠ ) پەنابەر زیاترە بۆ یە داواکارم ئەڵمانیا پەنابەری زیاتر لە کەمپی مۆریا وەربگرێت
هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی بەرلین ژمارەی خۆپیشاندەرانی ئەمڕۆی بەرلین بۆ مەبەستی پشتگیریکردن لەپەنابەرانی یۆنان ( ٥٠٠٠ ) پێنچ هەزار کەس بووە . ئەمە جگە لە وەخۆپیشاندەرانی هاوشێوە لە هەریەك لە شارەکانی ( کۆڵن، میونخ ، لایبزیغ) بۆ هەمان مەبەست لەهەمان ڕۆژ ئەنجامدرا.