دوو هەواڵ لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
usr_web171_1
شوبات 1, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
576 Views
١- فیدراسیۆن تهرمی پەنابەرێکی گێڕایەوە هەرێمی کوردستان
بەریتانیا-بەرمنگهام-٣١کانوونی دوەەمی ٢٠١٩:
ڕۆژی کانوونی دووەم تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی کە ڕۆژی دووشەمە ٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە یەکێک لە هۆتیلەکانی شاری برادفۆرد لە ولاتی بەریتانیا دۆزرایەوە گەڕێنرایەوە فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر هەمان رۆژ بە ئامادەبوونی کەسوکاروهاوریانی لەڕێو رەسمێکدا نێژرا..
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی ئەوپەڕی پرەسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستە کەسوکاری سامان دەکات وهاوکات
سوپاس گوزاری لەو کەسانە دەکات کە پرۆسە ناردنەوەی تەرمی ئەو پەنابەرەیان لە ئەستۆگرت.
سامان تەمەن ٣٠ سال ماوەی ٣ سالە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەردەبرد بۆ ماوەیەک باری دەروونی تیک دەچێت.
٢- فیدراسیۆن لە میزگردێکی هەڵسواڕاوانی بەسرەو بەغداد بەشداریکرد
سڵێمانی ٣١کانوونی دووەمی ٢٠١٩:
ڕێکخراوی رۆزا لۆکسمبۆرغ/ بەشی بەڕیوەبەرایەتی شاری بەیروت، رۆژانی ٢٨ و٢٩ کانوونی دووەم میزگردێکیان لەشاری سلێمانی بۆ چالاکوانان و هەڵسوراوانی نارەزایەتیەکانی بەسرەو بەغداد بەرێخست.
شایەنی باسە لەم مێزگردەدا کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بانگهیشتکرابوو، وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال،ئامانج عبدولا، هاوژین محمد) بەشداریان تیاکرد.
بەشێکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی هەڵسوراوانی ناڕەزایەتیەکانی بەغداو بەسرەو سلێمانی ونؤینەری ژمارەیەک ڕێکخراو وسەندیکایی کریکاریی بەشداریان کردو دەربارەی چۆنیتی بەرو پیشبردن وڕێکخستنی نارەزایەتیەکان لە ئایندەدا بە تیرو تەسەلی قسەوباسکرا و لە هەمان کاتدا باسێکی تایبەت دەربارەی ئەزمونی شوراکانی ساڵی ١٩٩١ی کوردستان کراو لەنیو کەشو هەوایەکی هاوریانەودۆستانە و شۆروشەوق و ئاسۆیەکی ڕۆشندا دوای دوو ڕۆژ کارەکانی خۆی تەواوکرد.