“داعش یه کسانه به فاشیزمی نوێ”
usr_web171_1
ئاب 16, 2014
ماڵه‌وه
775 Views
دژ بە داعش لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆپیشاندان رێکخرا
بە بەشداری هه‌ردوو ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست له به‌ریتانیا،دوێنی رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 13/8/2014 “که‌مپینی هاوپشتی دژی داعش” خۆپیشاندانێکی دژی گروپی تیرۆرسیتی داعش و تاوانه‌کانی له دژی خه‌ڵکی یه‌زیدی له باکوری عێراق و هه‌رێمی کوردستان . “له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا رێکخست.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕه‌وه‌ندی کوردی و ئازادیخوازان به‌شداریان کرد و بۆ ماوه‌ی دووکاتژمێر چه‌ندین دروشمی دژی داعشیان ده‌وته‌وه و سه‌رنجی ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ڕاکێشا بوو ، له‌وانه ” بڕۆخێ داعش ” ، ” نا بۆ داعش ” ، ” به‌ریتانیا خه‌به‌ر به‌وه ، ئه‌مرۆ خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست ، سبه‌ی ئێره !” .. ژماره‌یه‌کی زۆر له ده‌زگاکانی میدیای ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوون .
چەندین دروشم له دژی داعش له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به‌رزکرابونه‌وه ، دروشمی سه‌ره‌کی هه‌ردوو ڕێکخراو که ببوه جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بوان و ڕێبواران بریتی بوو له : ” ئارمێکی گه‌وره‌ی فاشیزم که زه‌ربی پێدا هێنرابوو و له‌سه‌ر نوسرابوو ، “نابێت فاشیزم جارێکی که دوباره بێته‌وه “، “داعش یه‌کسانه به فاشیزمی نوێ ، ده‌ستی خوێناویتان له‌سه‌ر گیانی مندالان و خه‌ڵکی عێراق له کوردستان هه‌ڵگرن ” ،” بڕوخێ داعش” .
شایه‌نی باسه ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی گروپێکی راسییستی به‌ریتانی له ژێر ناوی دژه داعش بووندا ده‌یانویست هاوپشتی نیشان بده‌ن ، ئه‌مه له کاتێکدا خۆیان به ناوبانگن به راسیسزم وهێرشکردنە سەر گیانی په‌نابه‌ر وخەڵکی موسوڵمان ، هه‌ربۆیه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که داوایان لی کرا که خۆپیشاندانه‌که به‌جێ بیڵن و بڕۆن و هیچ هاوپشتیهکمان له گروپێکی وه‌ک ئه‌وانه‌وه ناوێت. هه‌روه‌ها که‌نالێکی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به جمهوری ئیسلامی ئیران له‌وێ بوون و ده‌رکران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی هاوشێوه‌ی داعش خه‌ریکی کوشتن و ئیعدام کردنی نه‌یارانی خۆیه‌تی و دژایه‌تی هه‌موو مافێکی ئینسان ده‌کات و خه‌ڵکی کورد له‌سه‌ر سیاسی بوون له سێداره ده‌دات وهاوکاتە لایەنێکە لە هەڵگیرساندنی فەزای جەنگ ونائارامی لە عێراقدا.
خۆپیشاندانه‌که تا ده‌هات گه‌رم و گوڕ تر ده‌بوو و ده‌نگی دروشمه‌کان دژی داعش به‌رزتر ده‌بوونه‌وه و ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چاوپێکەوتنیان بە خۆپیشاندەران ڕێکخست و ئامانجی خۆپیشاندانەکە لە ڕاکیشانی هاوپشتی دژ بە ڕەوتی کۆمەڵکوژی داعش وئیدانەوە دەستهەڵگرتنی هەموو ئەوحکومەتو دەوڵەتانەت لەپشتی یارمەتی داعشەوەن گەیەنراو هەروەها داوا کرا بە هانای ئاوارەکانەوە بچن. له دوای دوو کاتژمێر خۆپیشاندانەکە کۆتایی پێ هات .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-بەریتانیا
رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەراست لە بەریتانیا
١٤-٨-٢٠١٤