خۆپیشاندەران ڕێگای نێوان بەریتانیا بە ئەوروپایان داخست
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 17, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
739 Views
کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دۆێنی هەینی ١٦ئۆکتۆبەر زیاتر لە ٥٠٠ خۆپیشاندەرو هەڵسوراوی مەیدانی داکۆیکار لەمافەکانی پەنابەران رێگای شەمەندەفەری نیوان بەریتانیا بەئەوروپایان داخست.”
ئەوەشی ووت” خۆپیشاندەران حکومەتی بەریتانیاو ئەوروپا بەرپرسکرد لە مەرگی بەکۆمەلی پەنابەران وە چەندین دروشمی جوراوجۆریان بەرزکردەوە لەوانە : سنورەکانتان کوشندەیە،هیج کەس نایاسای نیە، سنورەکان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوە، نا بۆ نیشتیمان نا بۆ سنوری دەستکرد ودیپۆرتی پەنابەران ڕاگرن.. وداوایانکرد سنوروبەربەستەکان لەبەردەم سەلامەتی پەنابەران وقوربانیانیانی چەنگو هەژاران هەڵگرن”
کارن ئەوەشی ووت”خۆپیشاندەران بەکۆمەڵ و رەنگڕیژی سور کە هێمایەک بوو بۆ خۆینومەرگی پەنابەران نمایشیان پیشکەشکرد وە تا بەیانی هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەریتانیاو ئەوروپایان ڕاگرت”
هەروەها ” داواکاری داخستنی گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاو راگرتنی سیاسەت دیپۆرتی پەنابەرانیان بەرووی حکومەتی بەریتانیا بەرز کردەوە”
بەپی راگەیاندنی رێکخەرانی خۆپیشاندەران کە لەنیو خۆپیشاندەران بلاو کارویەوە تەنها لە سالی ٢٠١٥دا نزیک بە نیو ملیون لەرێگای دەریاوە گەیشتوونەتە ئەوروپا وژمارەی وون بوان وقوربانیانی دەریایی تا ئیستا نزیک بە ٦٠٠٠ پەنابەرە.
هەروەها بەپی هەمان سەرچاوە تائیستا لەماوەی رابردودا ١٥ پەنابەر لە تونیلی نیوان فەرەنساو بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە یەکێک لەو پەنابەران دۆینی گەنجێکی ئەفغانیە.
تائیستا ولاتانی ئەوروپا دوای ئەوفشارانەی هاتۆتە سەریان تەنها بریاریانداوە ١٢٠هەزار پەنابەر قبول بکەن لە کاتیکدا ٣٨٠هەزاری تر لە پەنابەران پیویستیان بەقبولکردنو ژیان دامەزراندەنە وچارەنوسیان نادیارە.