حکومەتی کەنەدا چەند داواکاریەکی رێکخراوە پەنابەریەکان قبوڵ دەکات
usr_web171_1
حوزهیران 17, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
496 Views
رۆژانی ٣٠/٥/٢٠١٩ تا ١/٦/٢٠١٩ لە شاری ڤیکتۆریای کەنەدا کۆنفرانسێک لە لایەن رێكخراوەی راوێژ كاری بۆ پەنابەران CCR کە رێكخراوەكە وەكوو چەترێك بۆ هەموو ئەو رێكخراوانەی بەرگری وهاوکاری لە پەنابەران دەكەن لەبواری جۆراوجۆری لە چەشنی ئیش و كارو رێنوینی ویارمەتیدانی پەنابەران ، سازدرا.
لەم کۆنفرانسەدا فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٤ وە ئەندامی ئەم ڕێكخراوەیە یەکیک بوو له بهشدار بوانی ئهم سمیناره..هەروەها زیاتر لە ٣٠٠ لە هەلسوراو وە نۆێنەری رێکخراوی پەنابەری وئینسانی وەهاوکات لەنیو کۆنفرانسەکەدا کەسانێکی سەر بە دەولەت كە پەیوەندیان بە مەسەلەی پەنابەران وە هەیە لە سەروی هەموویانەوە وەزیری كۆچ كۆچبەران لە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە بوون.
لەو كۆنفرانسە دا زیاتر لە ٥٠ سیمنار ، كۆبوونەوەی گشتی وە ۆركشۆپی تێدا رێكخرابوو كە هەر هەموویان لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین هاوکارو بەرگریکاربن لە مافەكانی پەنابەران وەیان بتوانن لە وڵاتانی جیهان بە یارمەتی رێكخراوەكانی دیکە شوێنێكی ئامن وسەلامەتریان بۆ پەیدا بكەن بەدریژی قسەوباسکرا.. وە كەنەدا لە ئێستادا لە ریز بەندی ئەو ووڵاتانەیە بۆ هێنانی پەنابەران.
شایەنی باسە یەکێک لەخاڵە بە هێزەكانی ئەم كۆنفرانسە ئەوە بوو بۆ یەكەم جار حكومەتی كەنەدا هەندێك داواكاری ڕاستەو خۆی رێكخراوەكانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران قبوڵ بكات وەكو ئەوپەنابەرانەی مناڵەكانیان بە جێماوەو ناونوس نەكراون لە كاتی سەفەری باوك و دایكیان ئێستا دەتوانن بەیەك بگەنەوە لە زووترین كات د وە هەروە هێنانی زیاترین پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە رێگاكانی سپانسۆری تایبەتەوە هەر بۆ ئەو مەبەستە وەزیری كۆچ و كۆچ بەران بریارە پارەیەكی زیاتر تەرخان بكات بۆ ساڵی داهاتوو بۆ نیشتە جێبوونی پەنابەران لە كەنەدا.
فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی لە کەنەدا
٥/٦/٢٠١٩