حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لەژیانو سەلامەتی هاوژین زیبا
usr_web171_1
تشرینی دووهم 4, 2022
ڕاگەیاندن, ماڵهوه
254 Views
هاوژین زیبا هەڵسوراوی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان , کە بەرپرسی فێمێنیزمی رۆشنگەرییە لە تۆری ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی. لە دوای بەشداری لە بەرنامەیەکی کوردسات نیوز، سەبارەت بە پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لەگەل ئەندام پەرلەمان(هەورامان گیچنەیی) کە لەو بەرنامەیەدا باسی لەمافوئازادیەکانی ژنانی کردوە. بەوهۆیەوە لە سوشیال میدیا و تورە کۆمەلایەتێکان و چەند شۆێنێکی گشتیی، هێرشێك بۆ سەرکەسایەتی دەستی پێکردوە وتەنانەت کەسانێك نابەرپرسیاریانە تۆماری دەنگی هاوژینیان بە مەبەستی ناوزڕاندن وتەشهیر لەسەر ئەم کەسە بلاوکردۆتەوە ودۆخەکە بە جێگەیەك گەیشتوە کەهەڕەشەو مەترسی لەسەر ژیانی دروستببێت.
ئەم هەڕەشانە بۆ سەر کەسانی وەك هاوژین زیبا لە پاڵ ئەو هێرشانەدا کە ماوەیەکە سەلەفیەکان ڕەوتە ئیسلامیەکان بۆ سەر ژنان ومافو ئازدیەکانیان لە کوردستان دەستیان داوەتێ و کەوتونەتە سوکایەتی وچاوسورکردنەوە لە ژنان و دەستیوردان لەژیانی فەردی وکۆمەلایەتیان. لەم دۆخەشەدا هەرەشەی کوشتن بۆتە تارماییەك بەسەر ئەو ژنانەوە کە داکۆکی لە ئازادی ومافەکانی ژنان دەکەن لەوانەش هاوژین زیبا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەموو ئەو هیرشو پەلامارەی کە کۆنەپەرستان لەدژی ژنان و هەڵسوراوانی داکۆکیکار لەئازادی ومافەکانی ژن بەڕێیانخستووە، بە بەرچاوی حکومەت و ئەحزابی دەسەڵاتدارەوەیە، کە ڕۆژانە وانیشان دەدەن لە دژی توندوتیژی دژبەژنانن و وەك لایەنگری مافەکانی ژنان خۆیان هەڵدەخەن، کەچی هیچ کاردانەوەیەك بەرامبەر بەو کەسو لایەنانە لەخۆیان نیشان نادەن کەهیرش دەکەنە سەرژنان.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرس دەزانێت لەئەمنیتو سەلامەتی ژیانی هاوژین زیبا و داوای دەستبەجێ لێکولینەوەو ئیجرائات دەکات لەسەر ئەم کەیسە .هاوکات فیدراسیۆن تەواوی ناوەندی جیهانیەکان ورێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان سەبارەت بەم کەیسە ئاگادار دەکاتەوە هەموو ئەوکەسانەی هەڕەشەیان لە هاوژین زیباکردوە لەهەر جێگاومقامێکدا بن دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی لە سەلامەتی ژیانی هاوژین زیبا.
هاوکات فیدراسیۆن داوا لەڕیکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی ژنان، رێکخراوە جەماوری و پیشەیەکان، ئازادیخوازان، هەموو ئەوانەی لەسەنگەری داکۆکیکردن لەمافەکانی مرۆڤ و ژنان ڕاوەستاون ،دەکات کە بە پیر کەیسی هاوژینەوە بچن فشار بهینن، دەسەلاتدارانی کوردستان بەرپرس بکەن لە ئەمنیتو سەلامەتی هاوژین زیبا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٧/١٠/٢٠٢٢