تەرمی ٢٥ قوربانی دیکەی دەریایی ئیجە شەمە دەگەنەوە کوردستان یۆنان؛١١-٢-٢٠١٦:
usr_web171_1
شوبات 11, 2016
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
536 Views
شیخ حسین هاوکاری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە” شەمە ١٣ شوبات کاتژمیر ٦ئێوارە تەرمەی ئەو ٢٥ پەنابەرەی لە دورگەی سامۆس دا خنکان دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر”
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی ” ئەو پەنابەرانە لە ٢٧کانووی دووهەمەوە هەواڵیان نەبوو لە ٢٩ کانوونی دووهەم لەلایەن نۆێنەری فیدراسیۆن ئاگادارکراینەوە کە لەو رووداوە دا ٨کەس ڕزگاریان بوو وە ٢٧ تەرم دۆزراوەتەوەو نزیک بە ١٢ کەسیشیان بی سەروشۆێنن تا ئێستە”
ئاری ئەوەشی ووت”وا بریارە فیدراسیۆن وبەهاوکاری کەسوکاریان ئێوارەی شەمە لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی قوربانیەکان بهێنینەوە شاری سلێمانی و لەوبارەوە ئامادەکاریکراوە”
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی” ئەو هەموو قەیران و نەهامەتی ودەردەسەرییەی کە دەسەڵات و سیاسەتەکانی بەسەر خەلکی کوردستاندا دایانسەپاندوە، ئاکامەکەی خەریکە بەکارەساتوڕووداوی نەخوازراو لەسەر ژیانی هاولاتیانی کوردستان تەواو دەبێت، هەواڵی مەرگی یەک لەدوا یەکی ئازیزانمان زەنگێکی مەترسیدارە و ڕاچلەکینەرە . ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەوپەری هاودڵی و هاوخەمی بە کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنیین”