ته‌رمی پیشمه‌رگه‌یه‌کی کەم ئەندام لە ئەستەمبوڵەوە ده‌گاته‌وه‌ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر

سلێمانی13-11-2015:

  ئاری جه‌لال به‌رپرسی نوسینگه‌ی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”ئه‌دیب عبدول قادر” دانیشتوی قه‌زای دووز، دوای ئه‌وه‌ی له‌ 14 ئۆکتۆبه‌ری ئەمساڵ کوردستان جیده‌هێڵێت‌و ڕوو له‌تورکیا ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ قاچاغچیه‌ بی وێژدانه‌کان له‌ 17 ئۆکتۆبه‌ردا به‌ ته‌نیا له‌کەنار ده‌ریای ئه‌زمیر  جێیده‌هێڵن و پاشان سێ رۆژ له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه‌ تەرمەکەی ده‌دۆزرێته‌وه‌”

ئاری ئه‌وه‌شی ووت”ئه‌دیب پیشمه‌رگه‌ بووه‌و له‌ به‌رواری 14-5-2005 له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ستداوه‌”

هه‌روه‌ها ئاری ووتی”سبەینێ ١٤-١١-٢٠١٥ کاتژمیر 11 ی پێشنیوەڕۆ ته‌رمی ئه‌دیب له‌ ئه‌سته‌مبۆڵه‌وه‌ به‌رێده‌که‌وێت به‌ره‌و فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر”

له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌ ووتی”به‌داخ وحه‌سره‌تی زۆره‌وە ئەو روداوە کاره‌ساتێکی هیجگار خەمبارو ڕاچڵکێنه‌ره‌، ئێمه‌ به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی که‌سوکارو هاوریان‌و دۆستانی کاکه‌ ئه‌دیب ده‌که‌ین ‌و هیوادارین دواخه‌م وناخۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک”

ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت”ئه‌مە دوا تراژیدیای مه‌رگی په‌نابه‌ران نابێت کە دڵمان ده‌گوشێت، چونکە ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئینسان‌و  گیان و حورمه‌تی و ئاسایشی ژیانی ئینسان نیان لا مەبەست نیە، بۆیە ئەم روداوانە رەنگە چەندجاری دیکە دوبارە بێتەوە.  ئەم دەسەڵاتە پیشمه‌رگه‌شی ناچارکردوه‌ رێگای پر مه‌ترسی هه‌ڵبژێرنچونکە ئەوان وایدەبیننن هیچ شتێکیان نیە لەدەستی بدەن کاتیک ببین ژیان وکەرامەتی ئینسانیان کەوتۆتە ژیر هەڕەشەوەو وه‌فایه‌ک بۆ مابدوبونیان نابینرێت و پیشمەرگەش  کاتیک دەبینیت  لەگەل ژیانێکی سەختدا بەرەورووکراوەتەوە هیچ سەرچاوەیەکی بژیوی نیە بۆ ژیانکردن کە بە موچەیەکی هیچگار کەم  وتەنانەت بە دوومانگ وسێ مانگیش بۆیان دابینناکریت  ژیان وگوزەرانی ژنو منالی لەبەردەم هەرەشەی مەرگدایە کاتیک کەم ئەندام بوون  لایەکیان لی نەکراوەتەوە وەیان کاتیک بۆنەتە قوربانی وەک سەربازی ون مامەلەیەن لەگەل دەکرێت.له‌ولاشەو ژیانی بەرپرسەکان دەبینیت لەسەر حسابی ئەوان تیرو تەسەلن”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *