بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری لە ژیان و مافەکانی پەنابەران پەیوەستبین!

باهەمووان پێکەوە بەرامبەر ئازار و ناڕەحەتیەکانی پەنابەرانی گیرخواردووی نێوان سنوری بیلاروس و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بێینە دەنگ!

بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فیدراسیۆن لەپێناو بەرگری لە ژیان و مافەکانی پەنابەران پەیوەستبین!

رۆژی: هەینی ٢٠٢١/١١/١٢

کاتژمێر: ٢ی دوانێوەڕۆ 

شوێن: لەندەن بەردەم کونسوڵخانەی پۆڵندا

 10 Bouverie St, London, EC4Y 8AX 

نزیکترین ئیستگای قیتاری:  City Thameslink Railway Station

دەیان پەنابەر لە ژن و مناڵ لەنێوان سنوری پۆڵندا و بیلاروس گیریانخواردوە لە هەڵومەرجێکی ئەوپەڕی نامرڤانەدا  لەگەڵ بێئاوی بێخوراکی و هەڕەشەی مەرگ و لەناوچوون بەرەو ڕووکراونەتەوەو سەرباری راگەیاندنی باری نائاسایی لەلایەن حکومەتی پۆلنداوە تەنینی سنورەکان بەهێزی پۆلیس و رێگەنەدان بەکۆمەکی رێکخراوە ئینساندۆستەکان، بەپێشچاوی زوومی کامیرەکانی جیهانەوە؛ پەلاماردانی هێزەکانی پۆلیسی سەرسنورو رێگەگرتن لە پەڕینەوەییان و سنوری دڕکاوی ئەو وڵاتانە بە پشتیوانی هێزەکانی وڵاتانی ئەوروپاو دەزگاکانی فۆرتیکس، ئازارو ناڵەو گریان و ژیانلەدەستدانی ئەوان، دووڕوویی دیموکراسی و مافی مرڤی ئەو وڵاتانەی کردۆتە واقعێکی حاشا هەڵنەگر .ئەمە سەرباری هیشتنەوەی دەیان پەنابەر لەگرتووخانە دەستبەسەرەکانی وڵاتانی لیتوانیاو پۆڵەندا کە لەسەرەتایترین خزمەتگوزاری ژیان بێبەشکراون و لەگەڵ  هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە و زەخت و زۆرێک بەرەوڕوون کە ئەوانی ناچار بە نائومیدی کردووە.

هەر بۆیە ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری  پەنابەرانی عێراقی لەبەریتانیا ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە ڕادەگەیەنیین تا ژیانی سەدان پەنابەر لە مەترسی مەرگ رزگار بکەین.

بەشداری و هاوپشتیتان نیشانی هاوخەومی و کۆمەکتانە بە بێمافی و بێهیوایی و  رزگارکردنی سەدان پەنابەر کە لە نێوان سنوی بیلاروس و  پۆڵندان و مەرگ هەڕەشەیان لێدەکات.

بەهیوای بەشداری هەموولایەك

بۆ زنیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە:

٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦یان ٠٧٤٠٢٤٨٨٤

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *