بەریتانیا لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری بڕیارێکی نوێ دەردەکات

فدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت بەریتانیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری دەركردوە كە بەپێی بڕیارەكە هەر كەسێك بە وڵاتی سێیەمدا تێپەڕی بێت، ئەوا داوای پەنابەرێتییەكەی لە بەریتانیا قبوڵ ناكرێت.

 دەشتی جەمال، سکرتێری فدراسیۆنی سەنسەری پەنابەران لەوڵاتی بەریتانیا  ڕاگەیاند”جەیمی گرییەرسن، هەواڵگەری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرایکرد لە 1ی 1ی ئەمساڵەوە داواکاری لەلایەن هەرکەسێك کە بە وڵاتانێكدا تێپەڕبوبێ یا هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەبێ لەگەڵ وڵاتی سێیەمدا کە سەلامەت و ئاسایش بێت و تەنانەت ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاشەوە دێن، داواکاری پەنابەرێکەیان قبوڵ ناکرێت.”

راشیگەیاند”ئەم گۆڕانکاریانە لە سیاسەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەمەڕ داواکارانی پەنابەری بە بێدەنگی کراوە تا ڕێگری بکات لە داوای پەنابەری ئەو کەسانەی کە لە ناوچەکانی جەنگەوە دێن یا لەدەست چەوساندنەوە هەڵدێن.”

ئاماژەی بەوەشدا بەپێی ئەم بڕیارە نوێیانە بێت، تەنانەت داواکارانی پەنابەری ناتوانن لە ئاوەکانی سەربە سەرزەمینی بەریتانیاش داوای پەنابەری بکەن.

سکرتێری فدراسێۆنی پەنابەران ئەوەش ڕوندەکاتەوە، بەپێی وتەی پارێزەرانی کۆچ و پەنابەری ئەم یاسا نوێیە بێسودو بێهودەن چونکە بە ئەگەری زۆر تەنها ئەبنە ڕێگرییەك لەبەردەم داواکانی پەنابەری و دواخستنیان و هێشتنەوەیان لە دۆخێکی نادیاردا، چونکە بۆئەوەی داواکەیان قبوڵ نەکرێ یا بە قبوڵنەکراو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ دەبێ وڵاتی سێیەم واتە ئەو وڵاتەی کە داواکارەکە پیاتێپەڕبوە وەریبگرێ

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *