بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن
usr_web171_1
ئازار 11, 2021
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
274 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن
تورکیا:٣/٣/٢٠٢١:
پەنابەرێکی کورد لە تورکیا بەناوی ( د . ق .م ) بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لە مانگی یانزەی ساڵی پاری ٢٠٢٠ وە لەلایەن قاچاخچیەکەوە یاری بە ژیان و چارەنوسی خۆی و دوومنداڵ و هاوسەرەکەی کردووە پێشەکی بڕی ( ١٦،٥٠٠ ) شانزە هەزارو پێنچ سەد دۆلاری لیوەرگرتوون بەمەبەستی گەیاندیان بۆ ئەڵمانیا بەڵام دوای چوار مانگ مانەوەیان لەتورکیا قاچاخچیەکە لەشوقە هێشتونیوە کە هاوشیوەی زیندان بوە چونکە نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە دوای ئەوە کە پەشیمان دەبنەوە لەوەی دریژە بە گەشتەکەیان بدەن لەلایەن قاچاخچیەکەوە پەیوەندی بە کەس و کاری پەنابەرەکەوە دەکرێت جگە لە نەگەڕاندنەوەی بری ئەو پارەی پێشەکی وەریگرتوە داوای بڕی ( ٥٠٠٠ ) پێنچ هەزار دۆلاری تری کردووە ئەگەر نا ئەو خیزانە پەنابەرە بێ سەرو شوێن دەکات..”
هەر لەسەر ئەم ڕووداوە هیوا خدر: لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بەدواداچونمان بۆ ئەو رووداوە کرد خۆشبەختانە بە هاوکاری کەس و کاری لە ڕیکەوتی ٣/٣/٢٠٢١ توانیمان ئەو خێزانە پەنابەرە لە دەست ئەو قاچاخچیە ڕزگاربکەین و ئامادەکاریمان کردووە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان..”
هیوا ئەوەشی ووت” داوا لە پەنابەران دەکەین بە هیچ شێوەیەك خۆتان نەخەنە ژێر باری هەڕەشەو بەڵێنە درۆکانی قاچاخچیە بێ وویژدانەکان، هەرکاتێك هەستان بە مەترسی کرد لایەنی ئەمنی و ڕێکخراوەکانی پەنابەران ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی ژیانتان پارێزراو بێت..”