بەدەیان پەنابەر بونە قوربانی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەدەیان پەنابەر بونە قوربانی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا

هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“لە ڕێکەوتی ١٨/٣/٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ئەوروپا بەلەمێکی پەنابەران کە  نزیکی ( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری لەسەربوە لەنزیك کەنارە دەریاییەکانی لیبیا ئاگر دەگرێت هەر لەسەرەتایی رووداوەکە پەنابەران پەیوەندی دەکەن بە پلاتفۆڕمی تەلەفونی ڕزگاریەوە”
ئەوەشی ووت”پلاتفۆڕمی ڕزگاریش لەسەر رووداوەکە دەڵێت: ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان بە هەریەك لە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ( لیبیا ، مالتا ، ئیتاڵیا ) کردوە بەڵام هیچیان وەڵامیان نەداینەوە ناچار کەشتی ڕزگارکردنی پەنابەرانمان ئاگادار کردەوە ( ئۆشن ڤایکینغ) ئەوانیش  راستەوخۆ دەستیان کرد بەگەڕان بۆ دۆزینەوەو ڕزگارکردنی پەنابەرەکان بەڵام بەهۆی دەستنەکەوتنی لۆکەیشنی ڕووداوەکە لەلایەن پەنابەرەکانەوە گەڕان تا کاتژمێر ( ٠٨:٠٠ ) هەشت بەرەبەیان بەردەوام بوو..”

بەپێی لیدوانی بەشێك لەڕزگاربوان بەلەمەکەیان درێژی دوانزە مەتربوە ژمارەیان نزیکی ( ١٣٠ ) پەنابەربوە کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی (سۆدان ، سەنگاڵ ، سوریا ، پاکستان ، مەغریب ، میسر ) وە لە نیوانیشیاندا ژن و منداڵ هەبوون ..
رزگاربوەکان ئاماژەیان بەوەدا  کاپتنی بەلەمەکە چەرخێکی بەکارهێناوە بۆ پشکنینی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکە ڕاستەوخۆ گڕی گرتوە ووتی لەوساتەدا زیاتر لە ( ٥٠ ) پەنجا پەنابەر خۆیان خستە ناودەریاکەوە بەبێ هیچ کەرەستیەیەکی ڕزگارکەر بەبێ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە ناوبەلەمەکە.دوای ڕووداوەکە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند کە ( ٤٥ ) چل و پێنچ پەنابەری ئەو رووداوەیان ڕزگارکردوە وە تەرمی پێنچ پەنابەریشیان دۆزیوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بەتەرمی تر بکات،بەڵام بەپێی لیدوانی رزگاربوەکان  ووتیان :ئێمە لەلایەن ڕاوچیە ماسیەکانەوە ڕزگار کراوین نەک پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا.

شایەنی باسە بەپێی دواین زانیاری هێشتا چارەنوسی  نزیکی ( ٦٠ ) شەست  پەنابەر نادیارە.

Sent from my iPhone

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *