بەدواداچوون بۆ شڤان محمد درێژەی هەیە

لەناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە:

کەسوکاری  شڤان محمد محمود کە هاوڵاتی شاری سلێمانیە بەناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنیان ڕاگەیاند”شڤان  لەڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٤لە ئەستمبوڵ لەگەڵ نۆ کەسی تر کە ژنێك و دوو منداڵ و چوار پیاو و دوو ڕێبەڕی سوری بوون لەسنوری تورکیا لە ناوچەی ئدرنە نزیك کۆفچاز-کرکلەریلی لەسەرو مالکۆچلاربە ڕێ ئەکەون بۆ بوڵگاریا تەلبەندی سنورەکە ئەبڕنو ئەچنە ناو خاکی بوڵگاریا لەلایەن پۆلیسی بولگاریا  دەستگیر دەکرێن وە مۆبایلەکانیان لێ دەسەننودیپۆرتی خاکی تورکیایان دەکەنەوە..”
کەسوکاری ئەوەشیان ووت”لە بەری تورکیا شڤان ناتوانێ بڕوات ئەو کەسانەی لەگەڵی دەبن بە جێی ئەهێڵن. ئەوانەی لە گەڵ یابون ئەڵێن یەك دەبە ئاومان بۆ جێهێشتووە هەر ئەوەمان پێ بوە زۆر یار مەتیمان داوە ،پێشتر ئێمەش لە ڕوی جەستەیو دەرونی یەوە ماندوبوین زۆر برسیو تونی بوین نەمان توانی بیهێنین لەگەڵ خۆمان  بۆیە لە و یا بە جێمان هێشت. ئەو شوێنەش شڤانی لێبووە جادەیەکی گڵە و کامێرەی چاودێری لی بووە پاسەوانی سنوری تورکیا هاتووچۆی پیا ئەکەن و دەورێیان هەیە ڕۆژانە لەو دەورو بەرە. “
سەبارەت بەوهەڵانەی کەسوکاریان دەڵێن”باوکی شڤان ومامی بە مەبەستی گەڕان  بۆ سۆراخی کورەکەم چوینە تورکیا زۆر شوێن گەڕاوین وەك کەمپی پەنا بەریەکان نەخۆشخانەکان و مەیتەم ی ئەو ناوچەیە، گەڕاون وەك ئەدرنە کرکلارەلی قەزای پاڵەوانکۆی مەرکزی جەندرمە… ئیدارەی کۆچبەری بینکیلیچ ئیدارەی کۆچبەری پارێزگای ئەدیرنە، سەنتەری گەڕانەوە بۆ وڵات وە هەروەها  مخيم  أدرنة للاجئين ئەمانە هەمووی گەڕاون ووتویانە لێرەنیە بەوناوەوە ..”
باوکی ئەوەشی داواکردوە کە” شڤان بەڕەسمی چۆتە تورکیا بە پەنجە مۆر بگەڕێن بۆمان یان بەڕەسم بگەڕێن وتویانە بە ڕەسم نابێت خەڵکی زۆر لێ یە ناتوانین ئەوە بکەین باوکی وتۆتی ئەگەر بە ناوێکی کیتر و نەتەوەیەکی جیاوازیشەوە خۆی ناسانبێت بە پنجە مۆری جەوازەکەی کە ڤیزەی وەر گرتووە هەر کەشف ئە بێت بە پەنجە مۆر بگەڕێن وتویانە ئەوە لە ئەمنێت ئەکرێت بڕۆ لە ئەمنێت شکات بکەن. ..”
سەبارەت بە هەوڵەکانی فیدراسیۆن پەیوەندیمان بەدەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنەوەکرد ئەویش ووتی”دوای ئەوەی لەسەربیسەوشۆین بوونی شڤان لەلایەن کەسوکاری ئاگادارکراینەوە،دەستبەجێ پەیوەندیمان بە کۆنسلیەو بالۆیزخانەی عیراقی لە تورکیا کرد وە لەڕێگەی پەیوەندیەکانمانەوە بەپەنابەرانەوە بەژمارەیەك لەکەمپی پەنابەری تورکیاو بولگاریەوە، پەیوەندیمانگرت، بۆ هەمان مەبەست بەژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراقی بۆ بەدواداچوونی چارەنوسی شڤان لەرێگەی حکومەتەوە.پاشان سەردانێکی کەسوکاریانمانکرد لەشاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترلەنزیکەوە ،هاوکات بەنۆنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەن وپەیوەندیەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر وژمارەیەك لەبەرپرسی حکومی وتەواوی زانیاریەکانمان خستە ئیختیاریان تا بەکەناڵی فەرمی خۆیان سۆراخی شڤانوچارەنوسی دیاری بکەن  لە ڕێگەی حکومەتی تورکیاوە..هەروەها دوای ئەوەی هەوڵێکمان پێگەیشت کە ڕەنگە لە ولاتی بولگاریا زیندانی کرابێت بۆ ئەم مەبەستە لەرێگەی پەیوەندیکانمان کەپیشترلەسەر چەند کەیسی تری پەنابەرانبوومانە، بالۆیزخانەی بوڵگاریامان ئاگادارکردوە ئەوانیش لەماوەی هەفتەیەکدا پیان ڕاگەیاندین کە هیچ کەس بەوناوە لە گرتووخانەکانی بولگاریادا نیە..”
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت”هەوڵەکانمان بەردەوامە نامەمان ئاراستەی خاچی سور وژمارەیەك رێکخراو لەناوخۆی تورکیا کردوەوە لەسەر هێڵین لەگەل پەیوەندیەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێر ئەوانیش ئاگاداریانکردوینەتەوە کە بەفەرمی داوایان ئاڕاستەی کۆنسوڵییەی تورکیاکردوە لەهەولیروەچاوەروانی وەڵامن…”
ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن داوا لە مرۆڤدوستانو ڕێکخراوەی پەنابەری وهەموو ئەوانەی هاوسۆزن لەگەڵمان بەشداری بکەن لەم هەڵمەتەدا بۆ دۆزینەوەی شڤان محمد وهەر هەواڵوزانیاریەکتان دەستکەوت بە ئێمەو کەسوکاریەوە پەیوەندیبگرن هاوکاری وبەتەنگەوهاتنتان ئەوپەری بەرز دەنرخێنین.
داواکارین هەر زانیاریەکتان دەستکەوت  پەیوەندی بکەن بە سکرتاریتی فیدراسیۆن  بەژمارەی:٠٠٤٤٧٧٢٠٢٩١٥١٦
باوکی شڤان بەژمارەی:
٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٤٣٥٩٥

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *