بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەشاری کۆیە لەلایەن جمهوری ئیسلامی ئێرانەوە  بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەدەکەین!

ئەمڕۆ شەممە ٨ سەپتێمبەر جمهوری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە لە رێگەی موشەکبارانەوە بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێرانی لەشاری کۆیە بۆردمانکرد، بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسی کە بەسەختی بریندار بوون. هاوکاتی ئەم هێرشە تیرۆریستیە ئینسان کوژیە، میدیاکان هەواڵی لەسێدارەدانی هەر یەک لە هەڵسوڕاوانی سیاسی زانیار مورادی، رامین حسین پەناهی و لقومان مورادی لەلایەن ڕژێمی نەگریس و سەرکوتگەری جمهوری ئیسلامی بڵاوکردەوە. 

ئەم دەستدرێژی و کردەوە تیرۆریستیانەی دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە کە ناێەزایەتی و نەفرەتی بەردەوام بەرامبەر بەم رژێمە ئینسانکوژە و کارنامەی چەندین ساڵەی لە تیرۆرو سەرکوتی سیاسی و ئێعدام و راگرتنی خەڵکی بەشمەینەتی ئێران لە هەژاری و فقرو برسێتی رۆژانە لەشەقامەکانی ئێران شەپۆل دەدات و دروشمی رووخانی ئەم رژێمە نەگریسە بەڕویاندا بەرز دەکاتەوە، نەک تەنها لە ئێران بەڵکۆ بەهۆی دەستدرێژی و سیاسەت و دەخالەتیان لەناوچەکە و نانەوەی پشێوی و نائارامی بەتایبەتی لەبارودۆخی ئێستای عێراقدا تا هاوسەنگی هێز بەقازانجی حکومەتی ئایندەی عێراق دەستبخات و توڕەیی و بێزاری گەیاندۆتە ئاستێک  کە نوسینگەو کۆنسلخانەکانیان لە عێراق و لەبەسرە کەوتۆتە بەر ناڕەزایەتی بەرفراوان و سوتانی بنکەکانیان .

جمهوری ئیسلامی ئیران دەیەوێت لەرێگای درێژەدان بە ئیعدام وکردەوەی تیرۆریستی وسەرکوتەوە پەیامی خۆی بگەیەنێت بەجەماوەری ناڕازی خەڵکی ئێران و ناوچەکە خامۆش بکاتەوە و ئەوە لە بیر دەکات کە تەمەنی ئەو رژێمە تۆتالیتارو سەرکوتگەرانە لەدنیادا نەیتوانیوە  هێز و هاتنەمەیدان و ئیرادە نواندی جەماوەری ناڕازی بشکێنێت و دەسەڵاتەکەیان درێژە پێبدەن.

ئێمە لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەتوندی ئیدانەی دەستدریژی و بۆمبارانکردنی هەرێمی کوردستان و ئەو کوشتارەی ئەمڕۆی ئەندامانی حزبی دیموکرات و تیعدامی هەڵسوڕاوانی سیاسی ئێران دەکەین، مافی ئۆپۆزسیۆن بەمافێکی رەوای خەڵکی ئێران دەزانیین و هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە بەرپرس دەزانیین لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی هەڵسوڕاوانی سیاسی و داڵدەدانیان، هەروەها پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری هاوڕێیان دۆستانی هەموو ئەوانەی لەو کردەوە تیرۆریستیەی ئەمڕۆ و لەسیدارەدانی ئەو سێ هەڵسوڕاوە دڵیان گوشرا و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

سکرتاریتی فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.

٨/٩/٢٠١٨

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا.

بەشی دووهەمی وێنەکان: دژ بەڕێکەوتنامەی حکومەتی عێراق وهەرێم لە گەل حکومەتی بەریتانیا بۆ دیپۆرتی پەنابەران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *